لە سەدا ٩٣ی مۆبایلی قاچاخ لە کوردستان دەدۆزرێتەوە

بەڕێوەبەری کۆمیسیۆنی بەرەنگاربوونەوەی قاچاخی کاڵا و دراوی پاریزگای کوردستان لە بەرزبوونەوەی لە سەدا ٩٣ی دەست داگرتن بە سەر مۆبایلی قاچاخ لە یەکەمین مانگی ئەوساڵ بە نیبسەتی خاکەلێوەی ساڵی ڕابردووی هەتاوی، هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕەزا میرزایی شەوی ڕابردوو لە دانیشتنی سەرەکیی کۆمیسیۆنی پلان داڕشتن، هاوئاهەنگی و چاودێریی بەرەنگار بوونەوەی قاچاخی کاڵا و دراوی پارێزگا لە هۆڵی شەهیدانی دەوڵەتی پارێزگاریی کوردستان، بە ئاماژە بەوەی کە ١٨ دەزگای بەڕێوەبەریی کوردستان لە پێناو پێشگری لە قاچاخی کاڵا و دراودا هەوڵ دەدەن، ڕایگەیاند: لە یەکەمین مانگی ئەوساڵدا دەست داگرتن بە سەر مەی و مادەی کهولی و سیگاری قاچاخ بە نیسبەتی مانگی خاکەلێوەی ساڵی ڕابردووی هەتاوی بە نۆرە لە سەدا ٩ و لە سەدا ٧١ بەرز بۆتەوە.

میرزایی وتیشی: لەوساڵدا دەست بە سەر ١٦٨ هەزار و ٥٧٦ ماکی ئارایشی و تەندروستیی قاچاخ و ٢٩٢ دەزگا مۆبایلی قاچاخ و ۱۰۸ هەزار و ۴۰۰ لیتر مادەی سووتەمەنیی قاچاخدا گیراوە کە ئەو نرخە لە قاچاخ بە نیسبەتی یەکەمین مانگی ساڵی ڕابردوو بە نۆرە لە سەدا ٤٣، لە سەدا ٩٣ و لە سەدا ٤٧ بەرز بۆتەوە.

ناوبراو ژمارەی دایە دۆسیە پێکهاتووەکان لە ناوەندەکانی دادی پارێزگا بۆ پرسی قاچاخی تا ئێستای ساڵ ٤١٩ دۆسیە ڕاگەیاند و ڕوونی کردەوە کە ئەو ژمارە دۆسیە بە نیبسەتی ماوەی هاوشێوە لە ساڵی ڕابردوودا لە سەدا ٨ بەرز بۆتەوە.

ڕاشیگەیاند: لە ماوەی خاکەلێوەی ئەوساڵی هەتاوی ٢١٥ کەس بە تاوانی قاچاخی کاڵا لە پارێزگا دەستگیر کراون کە ئەو نرخە لە خاکەلێوەی پارەکەدا ٣٠١ کەس بووە کە لەو بابەتەدا شایەدی دابەزینی لە سەدا ٢٨ی دەستگیریی قاچاخچییەکانین.

بەڕێوەبەری کۆمیسیۆنی بەرەنگاربوونەوەی قاچاخی کاڵا و دراوی پارێزگای کوردستان لە کۆتاییدا لە بەرزبوونەوەی نرخی لە سەداسەدی هەڵوەشاندنەوەی گرووپەکانی قاچاخی پارێزگا هەواڵی دا و وتی: لە خاکەلێوەی ئەوساڵدا چوار باندی قاچاخی کاڵا لە پارێزگادا هەڵوەشاوەتەوە و کە نیشاندەری بەرزبوونەوەی لە سەداسەدی هەوڵەکان لە بوارەیە.

News Code 18338

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 8 =