دیوارکێشی له‌ سنووره‌کانی ئێران بۆ ڕێگری له‌ هاتنی ئه‌فغانییه‌کانه‌

وه‌زیری ناوخۆی تورکیا له‌ لێدوانێکدا ئاماژه‌ی کرد: ئه‌نقه‌ره‌ ڕێوشوێنی جیدی بۆ ڕێگری کردن له‌ هاتنی که‌سانی ئه‌فغانی بۆ خاکی تورکیا ده‌کات. 

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئاناتۆلی، سلیمان سۆیلۆ، وه‌زیری ناوخۆی تورکیا له‌ لێدوانێکدا ئاماژه‌ی کرد: ئه‌نقه‌ره‌ ڕێوشوێنی جیدی بۆ ڕێگری کردن له‌ هاتنی که‌سانی ئه‌فغانی بۆ خاکی تورکیا ده‌کات. بۆ ڕێگری له‌ هاتنی نایاسایی که‌سانی ئه‌فغانی له‌ سنووره‌کانی ئاگری و ئیغدیر دیوار‌کێشان ئه‌نجام ده‌ده‌ین.

ئه‌و زیادی کرد: له‌ ماوه‌ی ڕۆژێکدا ۳۰۰ که‌سیئه‌فغانی که‌ به‌ شێوازی نایاسایی له‌ ئێرانه‌وه‌ هاتبوونه‌ خاکی تورکیا، گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌فغانستان. تا ئێستا ۷ هه‌زار و ۱۰۰ هاووڵاتیی ئه‌فغانی له‌ خاکی تورکیاوه‌ گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ ئه‌فغانستان. تا دوایین ڕۆژانی ئه‌م حه‌فته‌یه‌ ۱۰ هه‌زار ئه‌فغانی ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه‌ وڵاته‌که‌یان. به‌ مه‌به‌ستی ڕێگری له‌ هاتنی خه‌ڵکی ئه‌فغانی بۆ ناو خاکی تورکیا به‌ تایبه‌ت له‌ ڕێگای ئاگری و ئیغدیر به‌ درێژاییی ۱۴۴ کیلۆمه‌تر دیوار ده‌کێشرێت.

وه‌زیری ناوخۆی تورکیا ڕایگه‌یاند: دیوارکێشان له‌ ناوچه‌ی ئیغدیر کۆتایی پێهاتوووه‌. ناوچه‌یه‌کی ۴-۵ کیلۆمه‌تری ماوه‌ که‌ ئه‌وه‌ش له‌ به‌رده‌م پاسگه‌ی سنووریی ئێمه‌ دایه‌. به‌ ئومیدی خودا تا مانگی جوون دیوارکێشان له‌ ئاگریش ته‌واو ده‌که‌ین. ئه‌و دیوارکێشانه‌ هه‌م بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریستانه‌ و هه‌میش په‌نابه‌ری نایاسایی چوونکه‌ له‌ ئێراندا ۲ میلیۆن ئه‌فغانی هه‌ن و به‌شێکی زۆریان حه‌زیان له‌وه‌یه‌ بێنه‌ تورکیا.  

شایانی باسه‌ که‌ تورکیا به‌ بیانۆی هاتنی په‌نابه‌ری ئه‌فغانی له‌ دوای ئه‌وه‌یه‌ که‌ له‌ سنووره‌کانی ئێران دیوار ڕابکێشێت.

News Code 18335

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 4 =