گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌ کوردییه‌کان بۆ بەرەی شه‌ڕی دژ به‌ داعش

وته‌بێژی هاوپه‌یمانی دژه‌ داعش ڕایگه‌یاند که‌ هێزه‌ کوردییه‌کانی سووریا دوای هێرشی داگیرکاری تورکیا بۆ سه‌ر عه‌فرین، ئێسته‌ گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بۆ سه‌ر پۆسته‌کانی خۆیان.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ڕۆیترز، ڕایان دیلۆن، وته‌بێژی هاوپه‌یمانی دژه‌ داعش ڕایگه‌یاند که‌ هێزه‌ کوردییه‌کانی سووریا دوای هێرشی داگیرکاری تورکیا بۆ سه‌ر عه‌فرین که‌ هێڵی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕی دژ به‌ داعشیان چۆڵ کردبوو، ئێسته‌ گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بۆ سه‌ر پۆسته‌کانی خۆیان.

ئو زیادی کرد: هێزه‌ کوردییه‌کان گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی چۆمی فورات.

وته‌بێژی هاوپه‌یمانی دژه‌ داعش ئاماژه‌ی دا: ئێمه‌ به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌ کوردییه‌کان خۆشحاڵین و شه‌ڕی دژ به‌ داعش به‌ هێزێکی زیاتر و وره‌یه‌کی زۆرتره‌وه‌ ده‌ست پێ ده‌کاته‌وه‌.

شایانی باسه‌ که‌ تورکیا هێرشی داگیرکاری بۆ سه‌ر ناوچه‌ی په‌ڕاوێزخراوی عه‌فرین ده‌ست پێ کرد و دوای 58 ڕۆژ به‌رخودانی کوردی سووریا توانی عه‌فرین داگیر بکات و ئێسته‌ش به‌رده‌وامه‌ له‌ ئازاری خه‌ڵکی عه‌فرین و ده‌ورووبه‌ری.


 

News Code 18330

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 5 =