زل هێزەکانی جیهان لە سەر ڕووخانی دەوڵەتی سووریا پلانیان داناوە

جێگری سەرۆک کۆماری عێراق هەڵوێستی بڕێک کەس دژی خۆیی پێوەند دەداتە هەڵوێستی خۆیەوە لە سەر بڕێ لە پرسەکان لەوانە چوونە دەرەوەی هێزە ئەمریکییەکان لە عێراق.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆک کۆماری عێراق و سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ئاشکرای کرد کە گەڵاڵەی زۆرینەی سیاسی شتێکی نوێ نییە و پلانی ئێمە ئەوەیە کە دەوڵەتی داهاتوو دەوڵەتی خزمەتگوزار و پارێزەری ئاسیاش و پاوەجیی بێت.

نووری مالیکی لە گفتوگۆ لە گەڵ کەناڵی هەواڵی مەیادین بە وتنی ئەوەی کە ئەزموونی ئێمە لە دەوڵەت نەبووەتە هۆی گەشەی وڵات، زیادی کرد: پرسی گواستنەوە لە ڕەوتی دەسەڵاتی سیاسی بووەتە زەروورەتێک و لە نێوان ئێمە و بڕێک لە گرووپەکان و تەواوی فراکسیۆنەکانی سوننە، شیعە و کورد لە سەر زۆرینەی سیاسی کۆ دەنگی هەیە.

جێگری سەرۆک کۆماری عێراق هەڵوێستی بڕێک کەس دژی خۆی پێوەند دەداتە هەڵوێستی خۆیەوە بەرانبەر بڕێک لە پرسەکان لەوانە چوونە دەرەوەی هێزە ئەمریکییەکان لە عێراق و وتی:هەڵوێستی من سەبارەت بە قەیرانی سووریا بۆ زۆربەی وڵاتە عەرەبییەکان ناخۆش بوو. زل هێزەکان لە سەر ڕووخانی دەسەڵاتی سووریا حەسێبیان کردبوو و من بە ئەو وڵاتانەم ڕاگەیاند کە ڕووخانی سووریا دەبێتە هۆی ئاڵۆزی ناوەچەکە و منلە سەر ئەوە ئیزن نادەم. هەروەرها بە ئەو وڵاتەنەم ڕاگەیاندووە کە من ئامادەی ناردنی سوپای عێراق بۆ سووریام بۆ بەرگری لە ڕووخانی دیمەشق بە دەستی تیرۆریستەکان.

ناوبراو پاشان ئاماژەی کردە سەر هەرێمی کوردستان و وتی: دادگای فیدراڵی بە ڕاگەیاندنی سڕ کردنی گشت پرسی هەرێمی کوردستان، کوردەکانی بۆ ناو عێراق و وەکوو بەشێک لە نەتەوەی عێراق مانەوە.

جێگری سەرۆک کۆماری عێراق وتیشی: کێشەیەک نییە کە کوردەکان بەشێک لە زۆرینەی سیاسی بن و ئێمە لە گەڵ هەرێمی کوردستان وەکوو بەشێک لە عێراق هەڵسوکەوت دەکەین و لە کاروباری ناوخۆیی پارتەکانیشی دەستێوەردان ناکەین.

مالیکی زیادی کرد: سەبارەت بە پرسی ئیسرائیل لە گەڵ کەسێک شەرم ناکەین و لە ناوچەیەک کە ئیسرائیل تێیدا دەوری هەبێت، خەیر نییە. بڕێک لە کوردەکان نکۆڵی ناکەن لە پێوەندیان لە گەل ئیسرائیل و هیوارداین کە ئەو پرسە کۆتایی پێ بێت.

ناوبراو جەختی کرد: عەرەبستان ڕوانگەی لە سەر عێراق نەگۆڕیوە بەڵکوو لە ڕووخانی دەسەڵاتی سووریا و لوبنان شکستی هێنا و پاش ئەوەی کە تێگەیشت شکستی هێناوە ڕێگای خۆی گۆڕی.

جێگری سەرۆک کۆماری عێراق بە وتنی کە ڕیاز پێی وایە دەتوانێت عێراق بەرەو لای هاوپەیمانی خۆی بکێشێت، زیادی کرد کە عەرەبستان بە پاڵپشتی ئابووری و میدیایی لە برێک لە فراکسیۆنەکان کاریگەری زۆر دەکاتە سەر هەڵبژاردنەکانی عێراق و وا بیر دەکاتەوە کە دەتوانێت لە ڕێگای کردنەوەی کونسوڵخانە لە نەجەف و بەسرە و بانگهێشتی بەرپرسان و شێخەکان دزە بکاتە نێو عێراقەوە.

مالیکی درێژەی دا: ئێمە دەمانەوێت پێوەندیمان لە گەڵ ئێران بەردەوام بێت هەروا کە ئەو پیوەندییە لە گەل عەرەبستان و تورکیا بە پێی بەرژەوەندی دوو لایەنەیە.

ناوبراو زیادی کرد: بە واشنتۆنمان وتوبوو کە سووریا، لیبیا نییە چونکوو وڵاتێکی سەرەکییە و ڕێکاری سەربازی پرسەکە چارەسەر ناکات.

نووری مالیکی وتیشی: ئەگەر ئەمریکا دەیەوێت خۆی خۆی لە قەیرانی سووری بکیشێتە دەرەوە ژیرانە نییە کە عەرەبستان جێی بگرێتەوە. عەرەبستان دەیەوێت هێز بنێرێت بۆ سووریا لە حاڵێکدا کە لە قەیرانی یەمەن خنکاوە و ڕیاز بە چ مافێکەوە دەستێوەردان دەکات و خەڵکی سڤیل بوردمان دەکات.

ناوبراو سعوودییەکان و قەتەرییەکانی خستە بەردەنگەوە و وتی: ناردنی گرووپە چەکدارەکان بۆ سووریا لە گەل بەرخۆدان ڕووبەڕوو دەبێتەوە و ڕێکاری سیاسی ڕێکاری چارەسەری قەیران نییە.

News Code 18328

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 7 =