میسر ئاماده‌یه‌ هێزی سه‌ربازی بۆ سووریا ڕه‌وانه‌ بکات

سه‌رچاوه‌ سیاسییه‌کانی میسر ڕایانگه‌یاندووه‌ که‌ قاهیره‌ ئاماده‌یی خۆیی ده‌ربڕیوه‌ تاکوو به‌ مه‌به‌ستی دابین کردنی سه‌قامگیری له‌ باکووری سووریا له‌ دوای شکستی داعش، هێز ڕه‌وانه‌ی ئه‌م وڵاته‌ بکات.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ عه‌ره‌بی نوێ، سه‌رچاوه‌ سیاسییه‌کانی میسر ڕایانگه‌یاندووه‌ که‌ قاهیره‌ ئاماده‌یی خۆیی ده‌ربڕیوه‌ تاکوو به‌ مه‌به‌ستی دابین کردنی سه‌قامگیری له‌ باکووری سووریا له‌ دوای شکستی داعش، هێز ڕه‌وانه‌ی ئه‌م وڵاته‌ بکات.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، عه‌ره‌بستان له‌م دواییه‌ هه‌وڵی داوه‌ تاکوو میسر ڕازی بکات هێزی سه‌ربازی ڕه‌وانه‌ی سووریا بکات و بۆ ئه‌م وڵاته‌ش هاپه‌یمانییه‌کی عه‌ره‌بی دروست بکه‌ن و میسریش جه‌ختی کردووه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌رکی ئه‌م هێزانه‌ ته‌نیا پاراستنی ئارامی ناوچه‌کان بێت و تووشی شه‌ڕ نه‌بن ئاماده‌یه‌ هێز ڕه‌وانه‌ی سووریا بکات.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ دراوه‌ ئه‌گه‌ر له‌مباره‌وه‌ ڕێککه‌وتن بکرێت، ئیمتیازاتی ئابووری و سیاسی زۆر به‌ میسر ده‌به‌خشرێت، به‌ڵام میسرییه‌کان هه‌وڵ ده‌ده‌ن بوونیان له‌ سووریا به‌ جۆرێک بێت که‌ له‌ زۆڵکاوی شه‌ڕی سووریا تێوه‌نه‌گلێن.

پێشتر عادڵ جوبه‌یر، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عه‌ره‌بستان ڕایگه‌یاند بوو که‌ ڕیاز ئاماده‌یه‌ تاکوو هێز ڕه‌وانه‌ی باکووری سووریا بکات.

شایانی باسه‌ که‌ دۆناڵد ترامپ، به‌ مه‌به‌ستی کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ سووریا، داوای له‌ وڵاتانی ناوچه‌که‌ و هاوپه‌یمانه‌کانی ئه‌مریکا کردووه‌ تاکوو هێز ڕه‌وانه‌ی سووریا بکه‌ن و شوێنی هێزه‌کانی ئه‌مریکا پڕبکرێته‌وه‌.

ئه‌گه‌رچی میسر و سووریا هاوکاری سه‌ربازی بۆ نزیکیان پێکه‌وه‌ له‌ ڕابردوودا بووه‌، به‌ڵام ده‌میشق ناڕازییه‌ که‌ هێزی وڵاتانی عه‌ره‌بی جێگه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا بگرنه‌وە.

News Code 18327

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 5 =