پۆستی سه‌رۆک کۆمار وه‌ک به‌شێک له‌ مافی کورد ده‌مێنێته‌وه‌

سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان وتی که‌ هه‌ڵبژاردنی سیاسییه‌کی کورد وه‌ک سه‌رۆک کۆمار له‌ ده‌وڵه‌تی داهاتووی عێراق، مافێکی کورده‌ و له‌ سه‌ر جێگه‌ی خۆی ده‌مێنێته‌وه‌.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ڕووداو، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان وتی که‌ هه‌ڵبژاردنی سیاسییه‌کی کورد وه‌ک سه‌رۆک کۆمار له‌ ده‌وڵه‌تی داهاتووی عێراق، مافێکی کورده‌ و له‌ سه‌ر جێگه‌ی خۆی ده‌مێنێته‌وه‌.

ئه‌و جه‌ختی کرد: دواجار به‌غدا و هه‌ولێر سه‌باره‌ت به‌ ده‌وڵه‌تی داهاتووی عێراق دوای هه‌ڵبژاردنه‌کانی پارلمانی عێراق به‌ ڕێککه‌وتن ده‌گه‌ن.

بارزانی هه‌روه‌ها ڕه‌خنه‌ی له‌ سیاسه‌تمه‌دارانی کورد گرت که‌ ڕه‌خنه‌ له‌ ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستان له‌ عێراق ده‌گرن و وتی: خۆی هه‌موو ئه‌م که‌سانه‌ به‌ شانازییه‌وه‌ ڕۆژی ڕیفراندۆم چوونه‌ سه‌ر سه‌ندووقه‌کانی ده‌نگ دان و ده‌نگیان دا.

سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان سه‌باره‌ت به‌ دابه‌ش کردنی ده‌سه‌ڵات له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی وتی: ڕێککه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا سه‌باره‌ت به‌ چۆنیه‌تی و قه‌واره‌ی ده‌وڵه‌تی داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بێت.

News Code 18326

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 0 =