پشتیوانی ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ به‌رجام

ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ میانه‌ی دیدار له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران پشتیوانی له‌ به‌رجام کرد و داوای کرد که‌ هه‌موو لایه‌نه‌کان پێبه‌ند بن به‌ ڕێککه‌وتنه‌که‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ئانتۆنیۆ گوترش دوێنێ له‌ میانه‌ی دیدار له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف که‌ بۆ به‌شداری کردن له‌ کۆبوونه‌وه‌ی ئاشتی سه‌قامگیر سه‌ردانی نیۆیۆرکی کرد بوو، ئه‌م بابه‌تانه‌ قسه‌ی لێکرا.

هه‌ردوولا هه‌روه‌ها دۆخی ناوچه‌که‌ و به‌ تایبه‌ت سووریا و ته‌مه‌نیان تاوتوێ کرد و جه‌ختیان کرد له‌ ڕۆڵی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بۆ دابین کردنی ئاشتی و سه‌قامگیری له‌ ناوچه‌که‌ له‌ ڕێگه‌ی دانوستانی سیاسی نه‌ک ڕێگه‌ی سه‌ربازی و شه‌ڕ.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران به‌ر له‌م دیداره‌ له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی به‌لژیک، نۆڕوێژ، سوئێد، ئاڵمانیا و له‌هستان دیداری کرد.

زه‌ریف هه‌روه‌ها له‌ کۆبوونه‌وه‌ی ئاشتی سه‌قامگیر که‌ به‌ پێشنیاری میرۆسلاڤ لایچاک، سه‌رۆکی ۷۲مین کۆمکاری نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان به‌ڕێوه‌ چوو، قسه‌ی کرد و ڕایگه‌یاند ئێران ئاماده‌یه‌ تاکوو دانوستانه‌ ناوچه‌ییه‌کانی خۆی ده‌ست پێ بکات.

ئه‌و هه‌روه‌ها له‌ ماوه‌ی مانه‌وه‌ی خۆی له‌ نیۆیۆرک له‌گه‌ڵ مێدیا ئه‌مریکاییه‌کان سه‌باره‌ت به‌ به‌رجام، سووریا و یه‌مه‌ن گفتوگۆی کرد.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران دوێنێ شه‌و به‌ره‌و تاران گه‌ڕایه‌وه‌.

News Code 18323

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 12 =