ئه‌مریکا بکشێتەوە، ئێرانیش دەست لە بەرجام هەڵدەگرێت

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ نیدیایەکی ئەمریکایی هۆشداری به‌ ده‌وڵه‌تی ترامپ دا که‌ به‌ کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌ به‌رجام، پڕۆسه‌ی دانوستانه‌کانی واشنتۆن - پیۆنگ یانگ زەبرده‌بینێت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئاژنسی ئەسۆشێتێدپرێس، هۆشداری به‌ ده‌وڵه‌تی ترامپ دا که‌ به‌ کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌ به‌رجام، پڕۆسه‌ی دانوستانه‌کانی واشنتۆن - پیۆنگ یانگ زەبر ده‌بینێت چون به‌م کاره‌ ده‌یسه‌ڵمێنێت که‌ ئه‌مریکا پێبه‌ند نابێت به‌ ڕێککه‌وتنه‌کانی خۆی.

له‌ درێژه‌دا جه‌ختیشی کرد که‌ له‌ ئه‌گه‌ری کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌ ڕێککه‌وتنی ناڤۆکی، ئێران به‌ ئه‌گه‌ری زۆر له‌م ڕێککه‌وتنه‌ ده‌کشێته‌وه‌.

زه‌ریف له‌م گفتوگۆیه‌دا وتی: له‌ ئه‌گه‌ری کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا، ئێران چی دیکه‌ پێبه‌ند نابێت به‌و به‌ڵێنانه‌ی له‌ سالی ۲۰۱۵وه‌ به‌ کۆمه‌ڵگای جیهانی داویه‌تی و پڕۆسه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆم زیاتر له‌ جاران ده‌ست پێ ده‌کاته‌وه‌.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران هه‌روه‌ها ئاشکرای کرد که‌ هه‌ر جۆره‌ کارێکی ترامپ بۆ گۆڕینی به‌رجام، له‌ ڕاستیدا تێکدانی ڕێککه‌وتنه‌که‌یه‌.

ئه‌و جه‌ختی کرد: ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا بکشێته‌وه‌، چی دیکه‌ ڕێککه‌وتنێک نامێنێت که‌ ئێران تێیدا بمێنێت و پێ پێبه‌ند بێت.

News Code 18320

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 10 =