شاعێرێکی کورد کۆچی دوایی کرد

كەژاڵ ئیبراهیم خدر خانمە شاعێری ناسراوی كورد لە شاری سلێمانی بە هۆی جەڵتەی دڵەوە کۆچی دوایی کرد.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئێن ئارتی، كەژاڵ ئیبراهیم خدر خانمە شاعێری ناسراوی كورد كە خاوەن سەدان بەرهەمی شعری و ئەدەبییە شەوی ٢٤ی نیسان بەهۆی جەڵتەی دڵەوە بۆ هەمیشە کۆچی دوایی کرد.

كەژاڵ ئیبراهیم ناوبانگی تەنها لە هەرێمی كوردستان نەبوو بەڵكو لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش پێگەیەكی تایبەتی هەبوو،

ئەو شاعێر لەدوای خۆشی سێ منداڵی بەجێهیشت، هاوڕێكانی باس لە شیعرەكانی دەكەن و دەڵێن شیعرەكانی ڕەنگدانەوەی ڕوداوەكانی دەوروبەری بوون.

كەژاڵ ئیبرهیم ٢٨ بەرهەمی كوردی و عەرەبی و فارسی و ئەمازخی هەبووە، کە لە ١٢ى توێژینەوەى دکتۆرا و ٣٠ لێکۆڵینەوەى زانستیدا بەکارهێنراون.

ئەو شاعیرە ١٧٠ خەڵاتی نێودەوڵەتی و ٨٠ خەڵاتی لە هەرێمی كوردستان لەسەر نوسینەكان و بەرهەمەكانی  وەرگرتبوو. ٢٨ دیوانی چاپكراویشی هەیە و  شەش دیوانی ئامادەیە بۆ چاپ و زیاتر لە پێنج سەد شیعری لە ڕۆژنامە عەرەبی و بیانییەكان بڵاوبووەتەوە ئەندامی یەكێتی نوسەرانی كورد و عێراقیش بووە.

News Code 18319

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 10 =