پارلمانی تورکیا ڕەشنووسی یاسای نوێی هه‌ڵبژاردنی تاوتوێ ده‌کات

ڕەشنووسی یاسای نوێی هه‌ڵبژاردن له‌ تورکیا بڕیار وایه‌ که‌ ئه‌مڕۆ له‌ پارلمانی تورکیا ده‌نگی پێبدرێت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئاناتۆلی، گه‌ڵاڵه‌ی گۆڕینی چه‌ند خاڵێکی هه‌ڵبژاردنه‌کانی تورکیا له‌ لایه‌ن حزبی داد و گه‌شه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی پارلمانی تورکیا کراوه‌ و ئه‌مڕۆ خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌کرێت.

به‌ پێی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه‌، شارۆمه‌ندانی تورکیا ته‌نیا کاتێک ده‌توانن خۆیان بۆ سه‌رۆک کۆماری تورکیا به‌ربژار بکه‌ن که‌ له‌ لایه‌ن حزبێکی تورکیا که‌ له‌ دواین هه‌ڵبژاردن لانی که‌م ۵ له‌ سه‌د ده‌نگی هێنابێت، به‌ربژار کرابێت. هه‌روه‌ها ده‌بێت لانی که‌م ۱۰۰ هه‌زار واژۆ کۆ بکه‌نه‌وه‌ تاکوو ببنه‌ به‌ربژار بۆ ڕکابه‌ری سه‌رۆک کۆماری تورکیا.

هه‌ر به‌ربژارێک بتوانێت کۆی ۵۱ له‌ سه‌دی ده‌نگه‌کان به‌ ده‌ست بێنێت ده‌بێته‌ سه‌رۆک کۆماری تورکیا، ئه‌گه‌ر هیچ به‌ربژارێک به‌م ئاسته‌ نه‌گات دوو که‌س نزیک له‌ یه‌کتر ده‌چنه‌ قۆناغی دووهه‌می هه‌ڵبژاردن.

هه‌روه‌ها هیچ به‌ربژارێک ناتوانێت هاوکات هه‌م به‌ربژاری سه‌رۆک کۆماری بێت هه‌م پارلمانی تورکیا. 

هه‌ڵبژاردنی تورکیا هه‌ر ۵ ساڵ جارێک به‌ڕێوه‌ ده‌چێت. هه‌روه‌ها به‌ پێی ئه‌م ڕەشنووسه‌ نوێیه‌ ژماره‌ی نوێنه‌رانی پارلمانی تورکیا له‌ ۵۵۰وه‌ بۆ ۶۰۰ نوێنه‌ر گۆڕاوه‌ و هه‌ر که‌س ته‌مه‌نی ۱۸ به‌ره‌وژوور بێت ده‌توانێت ببێته‌ به‌ربژاری نوێنه‌رایه‌تی پارلمان.

شایانی باسه‌ که‌ ۲۹ی خاکه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵ ئه‌ردۆغان ڕاگه‌یاند که‌ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت له‌ تورکیا ئه‌نجام ده‌بێت و به‌م کاره‌ یه‌ک ساڵ ماوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی تورکیا کێشایه‌ به‌ره‌وه‌.

News Code 18318

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 12 =