شیعه‌ی عێراق له‌ دوای پێکهێنانی هاوپه‌یمانییه‌کی نوێیه‌

ڕۆژنامه‌ عه‌ره‌بییه‌کان باسی ئه‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ شیعه‌کانی عێراقیش له‌ دوای ئه‌وه‌ن که‌ هاوپه‌یمانییه‌کی نوێ بۆ له‌ ده‌ست گرتنه‌وه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق پێکبهێنن.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ڕۆژنامه‌ی حه‌یات،  شیعه‌کانی عێراق له‌ دوای ئه‌وه‌ن که‌ هاوپه‌یمانییه‌کی نوێ بۆ له‌ ده‌ست گرتنه‌وه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق پێکبهێنن.

به‌ پێی ئه‌م هه‌واڵه‌، هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق پێکهێنانی گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانی له‌ چوارچێوه‌ی زۆرینه‌ی سیاسی به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت.

ڕۆژنامه‌ی حه‌یادتی له‌نده‌ن له‌ ڕاپۆرته‌که‌ی ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌کات که‌ سه‌ره‌ڕای نزیک بوونه‌وه‌ به‌ کاتی به‌ڕێوه‌ چوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ناکۆکی و ململانێی نێوان حیزبه‌ شیعه‌کان زیاتر ده‌بێته‌وه‌ و له‌ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا سه‌رکرده‌ شیعه‌کان هه‌ندێک کۆبوونه‌وه‌یان به‌ڕێوه‌ برد و ڕه‌زامه‌ندیی خۆیانیان له‌سه‌ر پێکهێنانی هاوپه‌یمانیی نیشتمانیی نوێ بۆ دیاری‌کردنی سه‌رۆک وه‌زیرانی له‌ داهاتووی عێراق ده‌ربڕیوه‌.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی داوه‌ که‌ سه‌رکرده‌ شیعه‌کان هه‌ندێک گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ حیزبه‌کانی ئه‌هلی سوننه‌ و کورد ئه‌نجام داوه‌ و سه‌باره‌ت به‌ سه‌رۆک وه‌زیرانی داهاتووی عێراق و ڕێکیش که‌وتوون.

شایانی باسه‌ که‌ ماوه‌ی چه‌ند حه‌فته‌یه‌کی دیکه‌ هه‌ڵبژاردنی پارلمانی عێراق به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

News Code 18316

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 3 =