ئۆپراسیۆنی سەربازی تورکیا لە سووریا بەردەوام دەبێت

سەرۆک کۆماری تورکیا بە بێ ئاماژە بە بەردەوام بوونی ئۆپراسیۆنی سەربازی ئەنقەرە لە خاکی سووریا بە پێچەوانەوەی یاسا نێودەوڵەتییەکان، ڕایگەیاند : درێژە دەدەینە ئۆپراسیۆنی سەربازی لە باکووری سووریا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ینی شەفەق، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا دوێنێ سێشەممە لە کۆنگرەی پارتی داد و گەشە لە ئەو وڵاتە ڕایگەیاند : درێژە دەدەینە ئۆپراسیۆنی سەربازی لە باکووری سووریا.

سەرۆک کۆماری تورکیا بە بێ ئاماژە بە یاسا نێودەوڵەتییەکان و بە بێ وەرگرتنی مۆڵەت لە دەوڵەتی یاسایی دیمەشق درێژەی دا: ئەوەی کە بۆ ئاسایشی خۆمان پێویستە لە باکووری سووریا ئەنجامی دەدەین.

شیاوی باسە کە سوپای تورکیا لە ۳۰ی بەفرانبارەوە ئۆپراسیۆنی سەربازی ئەو وڵاتەی لە شاری عەفرین هەڵکەوتوو لە باکووری سووریا بە پێچەوانەوەی یاسا نێودەوڵەتییەکان لە وەرگرتنی مۆڵەت لە دەوڵەتی یاسایی دیمەشق دژی هێزە کوردییەکان دەست پێکردووە.

News Code 18315

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 3 =