ئێران به‌رنامه‌ی ناڤۆکی خۆی ده‌ست پێ بکاته‌وه‌، کێشه‌ی بۆ دروست ده‌بێت

سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا دوای پێشوازی کردنی فه‌رمی له‌ هاوتا فه‌ڕه‌نسییه‌که‌ی خۆی له‌ کۆنفڕاسنێکی ڕۆژنامه‌وانی هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ ئێران کرد.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا ئه‌مڕۆ ۳ شه‌مه‌ دوای  پێشوازی کردنی فه‌رمی له‌ هاوتا فه‌ڕه‌نسییه‌که‌ی خۆی له‌ کۆنفڕاسنێکی ڕۆژنامه‌وانی وتی: ئه‌گه‌ر ئێران به‌رنامه‌ی ناڤۆکی خۆی ده‌ست پێ بکاته‌وه‌، کێشه‌ی گه‌وره‌ی بۆ دروست ده‌بێت، که‌ پێشتر نه‌یدیبێت.

ئه‌و بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه‌ به‌ پێشێلکارییه‌کانی ئه‌مریکا له‌ به‌رجامدا بکات، زیادی کرد: به‌رجام ڕێککه‌وتنێکی ئه‌حمه‌قانه‌، پووچ و کاره‌ساتبار بوو که‌ هه‌رگیز نه‌ده‌بوو واژۆ بکرایه‌ت. ڕه‌نگه‌ به‌ زوویی له‌گه‌ڵ ماکرۆن سه‌باره‌ت به‌ به‌رجام ڕێکبکه‌وین؛ ئه‌گه‌رچی هه‌موو که‌س بۆچوونی من سه‌باره‌ت به‌ به‌رجام ده‌زانێت.

ئه‌و پاگه‌نده‌ی کرد: ده‌کرا ڕێککه‌وتنێکی باشمان له‌گه‌ڵ ئێران ببوایه‌ت، به‌ڵام ئه‌م ڕێککه‌وتنه‌ هه‌راسناکه‌ له‌گه‌ڵ ئێران کرا. ئێمه‌ ۱۵۰ ملیار دۆلارمان داوه‌. ۱.۸ ملیار دۆلاری به‌ که‌س بووه‌ و باخه‌ی پاره‌مان ناردووه‌.. بۆ هه‌ر کوێیه‌ک بڕۆی به‌ تایبه‌ت ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین ئێران ده‌بینی. له‌ هه‌ر کوێیه‌ک کێشه‌یه‌ک ببێت، یه‌مه‌ن یان سووریا. له‌ پشت هه‌موویانه‌وه‌ ئێران بوونی هه‌یه‌ و به‌داخه‌وه‌ ڕووسیاش زیاتر له‌ حاڵی تێوه‌گلانه‌.

ترامپ بێ ئه‌وه‌ی ئاگاداری ناوه‌ڕۆکی به‌رجام بێت، وتی: ئه‌وان مووشه‌کی باڵستیک تاقی ده‌که‌نه‌وه‌، ئه‌مه‌ چ ڕێککه‌وتنێکه‌ که‌ به‌وان مۆڵه‌ت ده‌دات مووشه‌ک تاقی بکه‌نه‌وه‌، ئه‌مه‌ چ ڕێککه‌وتنێکه‌ که‌ باسی یه‌مه‌نی تێدا نییه‌.

هه‌روه‌ها سه‌رۆک کۆماری فه‌ڕه‌نساش وتی: ڕێککه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێران بابه‌تێکی گرنگه‌. ده‌بێت به‌رجام له‌ به‌شێکی وێنه‌ گه‌وره‌ ئه‌منییه‌که‌ی ناوچه‌که‌ ببینین. ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی ده‌ده‌ین کۆنترۆڵی ئێرانه‌ و به‌رجام به‌شێک له‌و وێنه‌ گه‌وره‌یه‌یه‌.

News Code 18314

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 5 =