داعش لە هەر شوێنێکی جیهان بێت، پێوشوێنی دەگرین

سەرۆک وەزیرانی عێراق بە ئاماژە بەوەی کە بەغدا نایەوێ دەستێوەردان لە کاروباری سووریا بکات، ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی درێژە بە بەرەنگاربوونەوەی داعش دەدات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە "السومریه"، حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: عێراق نایەوێ لە کاروباری سووریادا دەستێوەردان بکات و گەلی سووریا خۆیان چارەنووسیان دیاری دەکەن.

ڕاشیگەیاند: بەردەوام دەبین لە هێرش کردنە سەر داعش و زیاتر لە جاران ئەو کارە درێژە پێ دەدەین.

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە درێژەدا وتی: ئاڵۆزبوونی دۆسیەی سووریا و پێکدادانەکانی ئەو وڵاتە بۆتە هۆی مانەوەی داعش لەو وڵاتەدا.

جەختیشی کرد: دەوڵەت وێرای داکۆکی لە هێزەکانی ئاسایش، بە چەکی رۆژ پڕچەکیان دەکات و بەردەوام دەبێت لە پاککردنەوەی تەواو ناوچە نانیشتەجێتییەکان لە تیرۆریستانی داعشی. هەڵبەت دەبێ ئاگادار بین لە داعش دزەی کردۆتە هەندێک لە میدیاکان و لەوێوە هەواڵی درۆیین بڵاو دەکاتەوە.

عەبادی وتیشی: هێزەکانی عێراقی بە سەر داعش لە عێراقدا زاڵ بوونە و ئێمە داعش لە هەر جێیەکدا بێت، پێوشوێنی دەگرین.

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە درێژەی لێدوانەکانیدا ئاماژەی بە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە عێراق کرد..

News Code 18312

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 0 =