شارۆچکەی پیشەیی و پێترۆشیمی لە کوردستان کرایەوە

سنە – هاوکات لەگەڵ سەفەری یەک ڕۆژه‌ی وەزیری پیشە، کانگا و بازەرگانی بۆ پارێزگای کوردستان، شارۆچکەی پیشەیی و تایبەت بە وەبەرهێنانی بەرهەمە نەوتییەکان لە پارێزگای کوردستان کرایەوە.

بە ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، بەیانی ئەمڕۆ بە ئامادەیی وەزیری پیشە، کانگا و بازەرگانی و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرانی ئیداری پارێزگای کوردستان شارۆچکەی پیشەیی و پێترۆشیمی  شاری سنە بە فەرمی کرایەوە.

سەرۆکی ڕێکخراوی پیشە، کانگا و بازەرگانی کوردستان لە ڕێو ڕەسمی کردنەوەی ئەم شارۆچکە پیشەییە وتی: ئەم شارۆچکەیە لەسەر سێ بەشتی جیاواز و تایبەت چێکراوە و وەک یه‌که‌مین شارۆچکەی پیشەیی و پێترۆشیمی لە کوردستاندا دەست بە کار دەکات.

محەمەد دەرەوەزمی زیادی کرد: هەر هەموو ژێرخانە پێویستەکان بۆ شارۆچکەی پێترۆشیمی کوردستان تەرخان کراوە و لە ڕۆژی شەمەوە شوێنەکان ڕادەستی شارۆمەندانی پارێزگاکە دەکرێت.

ئەو زیادی کرد: ئەم شارۆچکەیە لە زەوییەکی ١٢٦ دۆنم چێکراوە و هیچ کارگەیەکی کەمتر لە ٥ هەزار مەتری چواگۆشە نییە.

ئەو زیادی کرد: ئەم شارۆچکە پیشەییە لە پارێزگای کوردستان وەک پیشەی مامناوەندی لە بواری پێترۆشیمیدا دەست بە کار دەکات.

سەفه‌ری یەک ڕۆژەی وەزیری پیشە، کانگا و بازەرگانی کوردستان ئەمڕۆ پێنج شەمە ئەنجام بووە و لەم سەفەرەدا بەردی بناغەی چەندین پڕۆژەی دیکەی بیناسازی و پیشەیی لە پارێزگای کوردستان دادەنێت.

 

News Code 1831

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 1 =