سیستەمی ئێس ٣٠٠ی سووریا تێک دەشکێنین

وەزیری جەنگی ڕژیمی زایۆنی ئیدعای کرد کە ئەگەر سووریا سیستەمی ئێس ٣٠٠ لە دژی فرۆکە جەنگییەکانی ئەو ڕژیمە بە کار بهێنێت، تەل ئاویو ئەو سیستەمە تێک دەشکێنێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "النشره"، ئاویگدۆر لیبێرمەن وەزیری جەنگی ڕژیمی زایۆنی لە درێژەی خۆهەڵکێشانەکانیدا ئیدعای کرد کە لە ئەگەری بە کار هێنرانی سیستەمی ئێس ٣٠٠ی ڕووسی لە لایەن سووریاوە لە دژی فرۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل، ئەو ڕژیمە بە تەواو هێزەوە وەڵامی دەداتەوە.

پاگەندەی ئەوەشی کرد: ئەوی بۆ ئێمە گرینگە خۆبواردن لە بە کار هێنرانی چەکی بەرگریی ڕووسی لە لایەن سووریاوە لە دژی ئێمەیە و ئەگەر سووریا کارێکی ئاوا بکات، بەرپرچی دەدەینەوە. هەر کەسێک هێزی ئاسمانیی ئێمە بکاتە ئامانج، دەیکەینە ئامانج و کاردانەوەی توندمان لە دژی دەبات. گرینگ نییە ئێس ٤٠٠ یان ئێس ٧٠٠یشی پێ بێت.

لیبێرمەن ڕاپۆرتگەلی میدیایی سەبارەت بە داواکاریی تەل ئاویو لە مسکۆ بۆ پێشگری لە پێدانی سیستەمی ئێس ٣٠٠ی بە سووریای بێ بنەما وەسف کرد و وتی: ئێران کێشەی سەرەکیی ئیسرائیلە نەک ڕووسیا. سیستەمگەلی بەرگری ئاسمانیی ڕووسیا پێشتر لە سووریا دابەستراوە، بەڵام لە دژی ئیسرائیل بە کار نەهێنراوە. تۆڕە پەیوەندییەکان بەردەوام لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو بە مەبەستی پێشگری تەشەنەسەندنی پەیوەندییەکانی ڕووسیا و ئیسرائیل لە سووریا چالاک بوونە و ئەگەرچی هەندێ جار دۆخەکە بە باری سەخڵەتیشدا دەچێت.

ناوبراو زیادی کرد: تاقە لایەنێک کە لە دژی ئێمە جووڵاوەتەوە، دەوڵەتی سووریا بووە و ئەگەر سیستەمگەلی بەرگریی سووریا لە دژی ئێمە بە کار بهێنرێت، تێکی دەشکێنین.

News Code 18307

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 7 =