تاڵەبان ناوچەی "گوڵچین"ی ئەفغانستانی داگیرکرد

بەرپرسانی ئاسایشی ویلایەتی "بادغیس"ی ئەفغانستان لە داگیرکرانی ناوچەی گوڵچین-ی ئەو ویلایەتە لە لایەن تاڵەبانەوە هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "افق"، بەرپرسانی خۆجێی ویلایەتی "بادغیس" لە داگیرکرانی ناوچەی "گوڵچین"ی سەر بە شاری "قادس"ی ئەو ویلایەتە بە دەستی تاڵەبان هەواڵیان دا.

عەبدولعەزیز بەیگ سەرۆکی ئەنجومەنی ویلایەتی بادغیس وتی کە لە ناوچەی گوڵچین زیاتر لە ٢٠٠ هێزی دەوڵەتی جێگر کرابوون، بەڵام نەیانتوانی پێش بە داگیرکرانی ئەو ناوچە ستراتژیکە بگرن.

وتیشی کە ئامارە سەرەتاییەکان نیشان دەدەن، تاڵەبان ٢ هێزی سوپای ئەفغانستانی کوشتووە و ٤ سەربازی دیکەی بە دیلی گرتووە.

شایانی باسە کە تا ئێستا بەرپرسانی ئاسایشی بادغیس لەوبارەوە ڕاوبۆچوونی خۆیان دەرنەبڕیوە.

ناوچەی گوڵچین دەکەوێتە نێوان شاری قادس و ناوچەی "لەنگەر شەریف". تاڵەبان شەوی یەکشەممە توانی ئەو ناوچە ستراتژیکە لە کۆنتڕۆڵی هێزە دەوڵەتییەکانی تاڵەبان دەربێنێ.

سەرچاوەگەلی خۆجێیش ڕایانگەیاند کە گوڵچین و لەنگەر شەریف لە ناوچە ستراتژیکەکانی بادغیسە و دەوڵەتی ئەفغانستان دەبێ لە پێناو وەرگرتنەوەی ئەو ناوچەیە لە بندەستی تاڵەبان هەوڵی خۆی بدات.

News Code 18306

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 10 =