ترامپ ئاستەنگ بۆ بەرجام دروست بکات، دەستەوسان نابین

سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانی ئێران وتی: ئەگەر ترامپ بەرجام بەرەوڕووی ئاستەنگ و دواخستن بکات، بە مانای ڕووخانی ڕێککەوتنەکەیە، باش نییە لەوە زیاتر خۆڕاگر بین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، عەلی شەمخانی، نوێنەری ڕێبەری باڵای ئێران و سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانی ئێران لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانی سەبارەت بە هێرشی ئیسڕئیل بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی سووریا وتی: ئێران تێچووی زۆری بۆ شەڕی دژە تیرۆر لە ناوچەکەدا سەرف کردووە و ناتوانێت لە بەرانبەر کارە ناسەقامگیرەکانی ئەمریکا و رژیمی زایۆنی بێ دەنگ بێت.

ئەو زیادی کرد: بوونی ڕاوێژکاری ئێران لە سووریا لە سەر داوای دەمیشق بووە و کاریگەری زۆر باشیشی لە شەڕی دژ بە تیرۆر بووە. کاتێک ڕژیمی زایۆنی سەروەری خاکی وڵاتێکی دیکە تێک دەدات بێ گومان دەبێت چاوەڕوانی دەرەنجامەکانیشی بێت. بی گومان داگیرکار سزا دەدرێت، بەڵام کاتی ئەم کارە ئێران ڕوونی دەکاتەوە. ڕژیمی زایۆنی ئەگەر تێنەگەیشتووە سەردەمی زۆرداری تەواو بووە، وانەی باش‌وەر دەگرێت.

شەمخانی هەروەها وتی: پیشەی ناڤۆکی ئێران تەواو ئاشتیانەیە، ئێمە بە پێی هەنگاوی لایەنی بەرانبەر پلانمان بۆ بەرنامەی ناڤۆکی خۆمان داڕشتووە کە چاوەڕوان نەکرو دەبێت. ئێمە پێشوازی لە هەوڵی ئەرووپا بۆ مانەوەی بەرجام دەکەین. بەڵام ئەگەر ئەورووپا بۆ ڕازی کردن ترامپ بچێتە بوارەکانی دیکە بێ گومان دەیدۆڕێنن.

ئەو لەمبارەوە زیادی کرد: بەرجام ڕێککەوتنێکی یەکدەستە و هەرجۆرە هەموار کردنەوەیەکی بە مانای لەناوچوونی یەکسەریەتی. پەیمانە نێونەتەوەییەکان بۆ دروست کردنی سەقامگیری واژۆ دەکرێن. بەداخەوە پێشێل کردنی بەرجام لە لایەن ترامپ بە باڵاترین ئاست گەیشتووە. ئێمە رێکاری زۆرمان هەیە تاکوو ڕووبەڕووی پێشێکارییەکانی ئەمریکا ببینەوە.

سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانی ئێران جەختی کرد: ئەگەر ترامپ بەرجام بەرەوڕووی ئاستەنگ و دواخستن بکات، بە مانای ڕووخانی ڕێککەوتنەکەیە، باش نییە لەوە زیاتر خۆڕاگر بین. 

News Code 18305

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 8 =