لێژنەیەکی نێونەتەوەیی بۆ لێکۆڵینەوە لە عەفرین پێکهات

لە دوای هێرشی داگیرکاری تورکیا، ۲۰ که‌سایه‌تیی زانستی و نووسه‌ر له‌ جیهاندا بە سەرپەرەشتی فەیلەسوفی ناوداری جیهان، نوام چامسکی لێژنەیەکیان بۆ بەرگری کردن لە عەفرین پێکهێنا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ڕۆیترز، لە دوای هێرشی داگیرکاری تورکیا، ۲۰ که‌سایه‌تیی زانستی و نووسه‌ر له‌ جیهاندا بە سەرپەرەشتی فەیلەسوفی ناوداری جیهان، نوام چامسکی لێژنەیەکیان بۆ بەرگری کردن لە عەفرین پێکهێنا.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم لێژنەیە هەروەها داگیرکاری تورکیایان بە کارێکی قیزەون وەسف کردووە و  داوای پاڵپشتیی جیهانی له‌ ئاواره‌کانی عه‌فرین و کورده‌کان له‌ ناوچه‌ کوردنشینه‌کانی سووریا دەکات.

لێژنەکە لە میانەی ڕاگەیەندراوێک، هه‌وڵی تورکیا بۆ داگیرکردنی عه‌فرینیان به‌ پێشێل کردنی یاسا و ڕێسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان ناوبردووە و ئه‌مریکاشیان به‌ بۆنه‌ی بێده‌نگی و ڕازی بوون له‌ ئۆپه‌راسیۆنەکە بە هاودەستی تورکیا و ئەردۆغان وەسف کردووە.

هەروەها لێژنەکە هۆشداری داوە لە هێرشی تورکیا بۆ سەر باشووری کوردستان و شارەکوردییەکانی دیکە لە سووریا.

لە کۆتایدا لێژنەی جیهانی بەرگری لە عەفرین داوایان له‌ ئه‌مریکا کردوووه‌ گه‌مارۆی ئابووری و سیاسی لە دژی تورکیا بخاته‌ گه‌ڕ.

ئەم کەسایەتیانە بریتین لە:

نوام چامسکی، دێبیە بووکچین، شارلۆت بانچ، جودیس باتلێر، بیل فلیچێر، تێد گیتلین، داوید گرابێر، میکائیل هاردس، داڤید هاروێی، سای هاسلەنگر، ڕوبێرت هۆکت، چاد کاوتزێر، چاد کاوتزێر، ئانا مالگرام، ئێدریس عوسمان، مارینا سیترین، گلۆریا ستێنیم، ئاستا کریستژنا، لەتیف تاس، مێردیس تاکس و میکایل والزێر.

News Code 18303

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 13 =