دەرمانی لێ بوونەوەی ئەندامانی لەش

لێکۆڵەران تێگەیشتوون جۆرێک پرۆتۆئین لە لەشی سالاماندری مەکزیکی و مرۆڤدا هەیەکە یارمەتیدەری چاک بوونەوەی برینی بڕبڕەی پشتە و دەیانەوێت بە کەڵک وەرگرتن لە ئەوە یارمەتی کەسە کەم ئەندامەکان بدەن تا دووبارە ساغ بنەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە تێلێگراف، لێکۆڵینەوە لە سەر جۆریک لە ماسییەکانی سالاماندردەتوانێت یارمەتیدەری کەم ئەندامان بێت تا دیسان ئەندامانەکانیان بە لەشیانەوە بلکێتەوە. سالاماندر بوونەوەرێکی دووژینەیە بە ڕواڵێتێک وەکوو مارمێڵک.

  Axolotl یا سالاماندری مەکزیکی توانایی بەرهەم هێنانی دووبارەی ئەندامانی لەش و تەنانەت بڕبڕەی پشتی خۆی پاش بریندار بوونەکەی هەیە.

ئێستا لێکۆڵەرانی زانکۆی مینە سوتا تێگەیشتوون ئاژەڵان چلۆن ئەو تواناییەیان وەدەست هێناوە و لە سەر ئەو باوەڕەن مرۆڤەکانیش دەتوانن هەر ئەو ڕەوتە ئەنجام بدەن.

لێکۆڵەران تێگەیشتوون پرۆتۆئینێک بە ناوی c-Fos کە لە سالاماندر و مرۆڤ هەیە لە ڕەوتی زیندوو کردنەوەدا دەوری سەرەکییان هەیە. بەڵام لە مرۆڤدا بنەماڵەیەک لە پرۆتۆئینەکان بە ناوی Juns بەرگری دەکەن لە ئەو تواناییەی c-Fos.

News Code 18298

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =