ئەم چەسبە لە خولەکدا ئێسقان دەلکێنێت

بە چێ کردنی چەسبێکی تایبەت بە لکاندنەوەی بەشە بریندار بووەکانی ئێسقانی لەشی مرۆڤ، دەتوانرێت هیوادار بین کە لە داهاتوویەکی نزیکدا کەڵک وەرگرتن لە پێچ و پەڕەی ئاسنی ئازار هێنەر بۆ ئەو کارە کۆتایی پێ دێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەوڵی مێهر لە نیوئەتڵەس، کەڵک وەرگرتن لە مادەی چەسپان لە لایەن ددان پزیشکەکانەوە بۆ چاک کردنەوەی ددانی بریندار کارێکی بەردەوام بووە. بەڵام پاش نەشتەرگەری ئێسقانە بریندارەکان لە پەڕەی ئاسنی و پێچ بۆ لکاندنەوەیان کەڵک وەردەگیردێت.

دۆزینەوەی نوێی لێکۆڵەرانی سویدی لە ڕێکخراوی کی تی ئێچ دەتوانێت ئەو ڕەوتە ڕابگرێت. ئەوان لە چێ کردنی جۆرێک چەسبی تەبا لە گەڵ لەشی مرۆڤ هەواڵیان داوە کە دەتوانێت ئێسقە شێ دارەکان بە هێزی بانەوە لێک بلکێندرێت. تەواوی ڕەوتی لکاندنی ئێسقانە بریندارەکان لە ئەو ڕێگایەوە تەنیا ٥ خولەک دەخایێنێت.

ئەو چەسبە لە سەر فیبرێکی تایبەت دادەنێن و دەیلکێننە ئێسقانە بریندارەکانەوە و لە کۆتاییدا بەشە بریندارەکان بە باشی دەلکێت. هێزی ئەو چەسبە ٥٥ لە سەد زیاتر لە چەسبەکانی ددان پزیشکییە.

News Code 18297

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 6 =