کاردانه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی به‌ هه‌ڕه‌شه‌ی داعش دژی هه‌ڵبژاردنی عێراق

حه‌شدی شه‌عبی وڵامی هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆریسته‌کانی دایه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ تێکدانی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی مانگی داهاتوویی پارلمانی عێراق.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ نه‌هره‌ین، حه‌شدی شه‌عبی عێراق وڵامی هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆریسته‌کانی دایه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ تێکدانی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی مانگی داهاتوویی پارلمانی عێراق.

ئه‌بو جه‌عفه‌ر شه‌به‌کی یه‌کێک له‌ فه‌رمانده‌کانی حه‌شدی شه‌عبی وتی: داعش هه‌وڵ ده‌دات تاکوو دوای شکستی سه‌ربازی و ده‌ر کردنی له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا له‌ پڕۆسه‌ی سیاسی عێراق سوود ببات به‌ڵام ئه‌گه‌ری تێکدانی ئه‌م ناوچه‌یه‌ به‌ هیچ له‌ونێک بوونی نییه‌.

ئه‌و زیادی کرد: تیرۆریسته‌کان له‌مڕۆدا له‌ کونه‌کان و ژێرخانه‌کان به‌ دزییه‌وه‌ تۆماری ده‌نگی بڵاو ده‌که‌نه‌وه‌ و ئه‌مه‌ش به‌ هۆی شکستی ئه‌وانه‌وه‌یه‌. هه‌ڕه‌شه‌کانی ئه‌وانی هیچ شتێک ناگۆڕێت.

شه‌به‌کی وتی: پارێزگای نه‌ینه‌وا له‌ ۱۵ ساڵ به‌ر له‌ ئێستاوه‌ ئارامی وه‌ک ئه‌مڕۆی به‌ خۆیه‌وه‌ نه‌دیوه‌. هێزه‌ ئه‌منییه‌کان به‌ ته‌واوی ئه‌منیه‌تی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنیش ده‌پارێزن و به‌ که‌مترین مه‌ترسییه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن.

شایانی باسه‌ که‌ ئه‌بو حه‌سه‌ن موهاجر، وته‌بێژی گرووپی تیرۆریستی داعش ڕۆژی پێشوو له‌ تۆمارێکی ده‌نگی هه‌ڕه‌شه‌ی کرد هه‌ر که‌س له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌شداری بکات چ ئه‌وه‌ی خۆی به‌ربژار کردووه‌ و چ ئه‌وه‌ی ده‌نگ بدات، فه‌رمانی مه‌رگیان بۆ ده‌ده‌ن.

شاڵی ڕابردوو داعش به‌ ته‌واوی له‌ باکووری ڕۆژئاوای عێراق شکستیان خوارد و ناوه ناوه‌ پاشماوه‌کانیان هه‌ڕه‌شه‌ له‌ خه‌ڵک ده‌که‌ن.

News Code 18294

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 5 =