کۆنفڕانسی نێونه‌ته‌وه‌یی پشتیوانی دارایی له‌ سووریا بەڕێوه‌ ده‌چێت

یه‌کێتی ئه‌ورووپا و نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ بروکسل میوانداری کۆنفڕانسێکی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌ مه‌به‌ستی پشتیوانی دارایی له‌ چاره‌سه‌ر کردنی قه‌یرانی سووریا ده‌کات.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ڕادیۆ ئاڵمانیا، بروکسل ئه‌مڕۆ میوانداری ۸۵ وڵاته‌ و ڕێکخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ به‌ڕێوه‌ چوونی کۆنفڕانسێک به‌ مه‌به‌ستی پشتیوانی کردنی دارایی له‌ سووریا ده‌کات.

ئه‌مه‌ له‌ حاڵێک دایه‌ که‌ له‌م کۆنفڕانسه‌ له‌ وڵاتانی وه‌ک ڕووسیا، چین، ئه‌مریکا و تورکیا و ئێران بانگهێشت کراوه‌، به‌ڵام له‌ گرووپه‌کانی دژ به‌ ده‌وڵه‌تی سووریا هیچ نوێنه‌رێک بانگهێشت نه‌کراوه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌ یه‌کێک له‌ به‌رپرسانی یه‌کێتی ئه‌ورووپا ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ ئێران، ڕووسیا و تورکیا به‌شداری ئه‌م کۆنفڕانسه‌ ده‌که‌ن.

شایانی باسه‌ که‌ له‌ ئاڤریلی ساڵی ۲۰۱۷ه‌ش کۆنفڕانسێکی له‌م شێوه‌ سه‌باره‌ت به‌ سووریا به‌ڕێوه‌ چوو که‌ له‌ ده‌رنجامدا نزیک به‌ ۸ ملیار یۆرۆ بۆ یارمه‌تی گه‌یاندن به‌ ئاواره‌کانی سووریا کۆ کرایه‌وه‌.

News Code 18293

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 5 =