هێرشبەرەکەی تۆرێنتۆ دەستگیر کرا/ پێدەچێت پەلامارێکی تیرۆریستی بێت

لە شاری تۆرۆنتۆی کەنەدا شۆفێرێک بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە خۆی کرد بەناو قەرەبەڵغییەکەدا و لە ئەنجامدا ١٠ کەسی کوشت و ١٥ی دیکەی بریندارکرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوای ئەوەی کەمێک لەمەوپێش شۆفێریک پەلاماری خەڵکی دا لە شەقامێکی تۆرێنتۆ و بووە هۆی کوژران و بریندار بوونی ۲۵ کەس،  هەندێ سەرچاوەی ئاگاداری کەنەدی دەڵێن رەنگە ئەوە هێرشێکی تیرۆریستی بێت.

ئەمە لە عاڵێکدایە کە مارک ساندەرز، بەڕێوەبەری پۆلیسی تۆرۆنتۆ ڕایگەیاندووە ڕووداوەکە بە ئەنقەست بووە، بەڵام تیرۆرستی نەبووە و هیچ مەترسییەکی بۆ سەر ئاسایشی نیشتیمانی دروست نەکردووە.

وتیشی: شۆفێرەکە ناوی ئەلێک میناسیان و تەمەنی ٢٥ ساڵە و دوای ڕووداوەکە دەستگیرکراوە، پێشتر هیچ تۆمارێکی تاوانی نەبووە و تا ئێستاش نازانرێت بۆچی ئەو کارەی ئەنجام داوە.

لەلایەکی دیکەوە جەستن ترودو سەرۆک وەزیرانی کەنەدا ڕووداوکەی بە "تراژدی وەسف کرد و ڕایگەیاند، ڕووداوەکە یەکێکە لە توندوتیژترین ڕووداوەکە لە مێژووی ئەو وڵاتەدا.

هاوکات بڕیارە کاتژمێر ١٠ی ئەمڕۆ بە کاتی کەنەدا، میناسیانی تۆمەتبار لە دادگای شاری تۆرۆنتۆ لەسەر ئەنجامدانی ئەو کارە دادگایی بکرێت

News Code 18288

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 0 =