سنوورنشینەکان کێشەی داهات و بژێوی ژیانیان هەیە

فەرماندەی سوپای بەیتولموقەدەسی کوردستان ڕایگەیاند کە سنوورنشینەکان کێشەی داهات و بژێوی ژیانیان هەیە و چارەسەر کردنی ئەم کێشەیە پلانی جدی پێویستە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، سەردار محەمەد حسەین ڕەجەبی لە میانەی بەرنامەیەکی تەلەفیزیۆنیدا وتی: دەبێت پلانێکی زۆر جدی بۆ چارەسەر کردنی داهاتی سنوورنشینەکان دابڕێژرێت و هەموو بەرپرسان تێیدا بەشدار بن. ئێمە لە بواری ئەمنیەت هەر لە سەرەتای شۆڕشەوە بە بەشداری خودی خەڵک دەستکەوتی زۆر باشمان بووە دەکرێت ئەمەش لە بواری ئابووریەوە دووبارە بکرێتەوە.

زیادیشی کرد: ئەمنیەت و پەرەسەندن لە یەکتر جیا نین و ئێمە دەبێت لە هەر دوو بوارەکەدا سەرکەوتن بە دەست بێنین. ئێمە وەک سوپای بەیتولموقەدەس لە بواری ئابووری ئەوەی لە دەستمان هاتبێت یارمەتی دەوڵەتمان داوە و تەنانەت بۆ ئەم مەبەستەش بڕیارگەی سازەندەگیمان دروست کردووە.

فەرماندەی سوپای بەیتولموقەدەسی کوردستان وتی: رۆژهەڵاتی پارێزگای کوردستان کێشەی کەمی ئای هەیە. ٤۰ بیری ئاو لە گوندەکان لێدرا و روون بوویەوە کەئاو کەمە و نییە و هەر بۆ ئەم مەبەستەس لێکۆڵینەوەی وردمان ئەنجام دا. لە هەزار و ۷٥۰ گوندی پارێزگای کوردستان ۹٥۰ گوندی هەموو ئاسانکاریەکیان بۆ کراوە ئەوانەی دیکەش لە پلانی ٥ ساڵی داهاتوودا ئاسانکاری ئاو و برق و گاز و هتدیان بۆ ئەنجام دەبێت.

ئەو لە درێژەدا ئاماژەی دا: یەکێک لە کێشەکانی پارێزگای کوردستان نەبوونی کەرتیتایبەتە ئەمە لە حاڵخێک دایە پارێزگاکانی دیکە زۆر بە باشی خاڵی لاواز و بەهێزی خۆیان دەناسن. ئەوەی ڕاستییە ئەم بابەتەیە کە لە کوردستان پێشوازی باش لە سەرمایەدانەرەکان نەکراوە. بە هۆی جۆری هەڵسوکەتەکان سەرمایەدانەرەکان ئێرەیان بەجێ هێشتووە.

سەردار ڕەجەبی لە کۆتایدا وتی: برێک لە بەرپرسان مافی ئەویان نییە تەنیا بە کۆنفڕانسێک کێشەکان لە ملی خۆیان بکەنەوە، ئێمە وەک سوپای پاسداران بە یارمەتی رێکخراوەکانی دیکە ئەمنیەتمان دابین کردووە و ئێستە بەستێنەکە بۆ سەرمایەدانەری ئامادەیە کە ئەم کارەش لە ئەستۆی بەرپرسانی کوردستانە و نابێت کەمکاری بکەن.

News Code 18282

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 6 =