کێشەی سنووریی لە ماوەی ٣ رۆژی داهاتوودا چارەسەر دەبێت

پارێزگاری کوردستان ڕایگەیاند: هەواڵی خۆشمان لە ٢ تا ٣ رۆژی داهاتوو بۆ دانیشتووانی ناوچە سنوورییەکان پێیە و بڕیارگەلێک سەبارەت بە کرانەوەی سنوورەکان گیراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی پارێزگاری کوردستان، بەهمەن موراد نیا بە ئاماژە بە بەڕێوەچوونی چەندین دانیشتنی گرینگ لە گەڵ بەرپرسانی بڕیاردەر و هاوپەیوەند بە پرسی سنووری لە ماوەی رۆژانی ڕابردوو لە تاران، وتی: هەموو هەوڵی بەرپرسان لەو دیدارانەدا گەیشتن بە رێکارێکی هەمیشەیی و یاسایی بۆ درێژەی مامەڵەگەلی سنووری بووە.

ناوبراو جەختی کرد: هەموو لایەنەکان کۆکن لە سەر ئەوەی کە رێکارە کاتییەکان ناتوانێ چارەسەری کێشەی دانیشتووانی سنووری و خەڵکی بەڕێزی پاریزگا بێت، هەر بۆیە دەبێ رێگەچارەیەکی بنەمایی و هەمیشەیی بۆ ساماندانی ئەو پرسە بدۆزرێتەوە.

موراد نیا بەڵێنی دا کە بە زوویی و لە چەند رۆژی داهاتوودا هەواڵی خۆش و دڵگەرم کەرەوە بە چالاکانی ئابووڕی لە ناوچە سنوورییەکان دەدات و داوای لە بازاڕییەکان و چالاکانی ئابووڕی کرد کە بە خۆبواردن لە پەراوێزەکان، درێژە بە چالاکیی ئاسایی و رۆژانەی خۆیان بدەن.   

پارێزگاری کوردستان ئاماژەی بەوەش دا: دڵنیام کە بڕیارە دەرکراوەکان لە لایەن بەرپرسانەوە دەبێتە هۆی تۆکمەبوون و پەرەسەندن و بەرزبوونەوەی ئاستی داهاتی دانیشتووانی سنووری.

News Code 18281

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 13 =