ئێران پێبەند بووە بە بەڵێنەکانی لە بەرجامدا

بەرپرسێکی باڵای ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی ئەمڕۆ ڕایگەیاند: ئێران پێبەند بووە بە بەڵێنەکانی خۆی لە بەرجامدا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ڕاشا تودەی، کورنل سروتا یەکێک لە بەرپرسە باڵاکانی ئاژانسی نێونەتوەیی وزەی ناڤۆکی ئەمڕۆ ڕایگەیاند: ئێران لە ئێستادا لە ژێر چاودێڕی چاودێڕانی ئاژانسی ناڤۆکی دایە؛ ئەم وڵاتە تاکوو ئێستا پێبەند بووە بە بەڵێنەکانی خۆی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی.

ئەم برپرسە باڵایەی ئاژانسی وزەی ناڤۆکی لە درێژەدا وتی: لە دوای ڕێککەوتنی ناڤۆکی لە ساڵی ۲۰۱٥ بەم لاوە، ئاژانس بە شێوەیەکی بەرفراوان دەستی بە ناوەندە ناڤۆکییەکانی ئێران گەیشتووە.

ئەمە لە حالێک دایە کە ئاژانسی ناڤۆکی تاکوو ئێستە لە زیاتر لە ۱۰ ڕاپۆرتی جۆراجۆر لە دوای ۲۰۱٥وە پێبەند بوونی ئێرانی بە بەرجام ڕاگەیاندووە، بەڵام ترامپ هەڕەشەی کردووە کە کە لە ئەگەری پێدا نەچوونەوە بە بەرجام تاکوو ۱۲ مەی لەم ڕێککەوتنە دەکشێتەوە.

News Code 18279

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 10 =