یارمەتی عەرەبستان بە ئیسڕائیل بۆ هێرش کردنە سەرسووریا و لوبنان

تەلەفزیۆنی ڕژیمی زایۆنی ڕاپۆرتی دا کە عەرەبستان لە هێرشی ئیسڕائیل بۆ سەر سووریا و لوبنان یارمەتی ئەم ڕژیمەی داوە و ڕیاز داوای کردووە تاکوو تلاڤیڤ هێرش بکاتە سەر لوبنان.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ئەلنەشرە، کاناڵی ۲ی ئیسڕائیل ڕاپۆرتی دا کە ئەم ڕژیمە لەگەڵ برێک ۆڵاتی عەرەبی وەک مەراکش و عەرەبستان هاوپەیمانی دروست کردووە. تلاڤیڤیش پەیوەندی نەهێنی لەگەڵ کەسانێک دروست کردووە کە بە دوژمن دەناسرێن.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزی ئاسمانی ئەم ڕژیمە چەند ئامانجێکی لە دەمیشق پێکاوە کە ئەم ئۆپراسیۆنانە بە پێی زانیارییەکانی عەرەبستان ئەنجام بووە. هەروەها ڕیاز لە ئیسڕائیل داوای کردووە کە بنکەیەکی مووشەکی سەر بە ئێران بکاە ئامانج کە بڕیار وابوو ڕادەستی حزبوڵای لوبنان بکرێت. عەرەبستان داوای لە تلاڤیڤ کردووە تاکوو لە بەرانبەر دەیان ملیار دۆلار هێرش بکاتە سەر لوبنان.

تەلەفیزیۆنی ڕژیمی زایۆنی ڕاپۆرتی داوە کە ئالی سعوود لەگەڵ ئێران دوژمنایەتیان هەیە و ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئێران لە سووریا، یەمەن و کەنداوی فارس شەڕ دەکەن. ئەردۆن کە بەشێک بوو لە دوژمنەکانی ئیسڕائیل پەیوەندی تۆکمەی لەگەڵ تلاڤیڤ ساز کردووە. 

مەراکشیش کە بەشداری شەڕی ٦ ڕۆژە لە دژی ئیسڕائیلی کردبوو، پەیوەدی نەهێنی لەگەڵ تلاڤیڤ دروست کردووە و هات و چوویان هەیە. هەروەها ڕژیمی زایۆنی یارمەتی سوپای میسریداوە.

News Code 18278

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 8 =