سەرکەوتین بە سەر هەوڵی گێڕانەوەی عێراق بۆ بەڕبەڕیەت

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە نێوان عەشایرەکانی ئەنبار وتی: گیان فیدایی هێزەکانی عێراق بووە هۆی ئەوەی کە هەوڵەکان بۆ گەڕانەوەی عێراق بۆ سەردەمی بەڕبەڕیەت شکست بێنێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە کاناڵی سومرییە نیوز، سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی کرد کە عێراق ناگەڕێتەوە بۆ سەردەمی عەشیرە و بنەماڵەیی بوون.

ئەو زیادی کرد: ئێمە سوورینلە پەرەدان بە عێراقی نوێ و نەگەڕانەوە بۆ سەردەمە کۆنەکان. ئێمە گوێ بە قسەی ئەو کەسانە نادەین کە چاکەی عێراق بەلایانەوە گرنگ نییە.

عەبادی ئاماژەی دا: گیان فیدایی هێزەکانی عێراق بووە هۆی ئەوەی کە هەوڵەکان بۆ گەڕانەوەی عێراق بۆ سەردەمی بەڕبەڕیەت شکست بێنێت.

ئەو ڕایگەیاند کە عێراقییەکان کاتی بەرگری لە وڵاتەکەیان خواستی سیاسیان نەبووە و تەنیا لە پێناو نیشتمان هاتنە گۆڕەپانەکە، ئەو خۆێنانەی لەم ڕێگەدا ڕژاوە خۆی باشترین بەڵگەی ئەم بۆچوونەیە.

سەرۆک وەزیرانی عێراق زیادیکرد: وەک چۆن موعجیزەی سەرکەوتنمان بە دەست هێنا، ئاوا موعجیزەی ئاوەدان کردنەوە، سەرمایەدانەری و ڕەخساندنی هەلی کاریش بە دی دێنین.

News Code 18275

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =