ناتوانن بەر بە فرۆشتنی ئێس ۳۰۰ بە سووریا بگرن

مێدیایەکی ئیسڕائیلی ڕایگەیاند کە دوای هێرشەکەی ڕوژئاوا بۆ سەر سووریا، ڕووسیا پەیامێکی بۆ ئیسڕائیل ناردووە و ئاشکرای کردووە: ناتوانن بەر بە فرۆشتنی ئێس ۳۰۰ بە سووریا بگرن.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە عاروتس شووع، کەسایەتییەکی ئاگاداری زایۆنییەکان ڕایگەیاند کە ڕووسیا لە چەد ڕۆژی پێشوو پەیامێکی ڕوونی بۆ تلاڤیڤ ناردووە: ناتوانن بەر بە فرۆشتنی قەڵغانی مووشەکی ئێس ۳۰۰ بە سووریا بگرن.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕووسیا ڕایگەیاندووە دوای هێرشی ئەمریکا بۆسەر سووریا ئێستە مسکۆ بۆ بەرگری لە خۆی پشتیوانی لە سوورییەکان بە باشترین شێوە دەکات.

شایانی باسە کە حەفتەی ڕابردوو ئەمریکا و فەڕەنسا و بریتانیا بە بیانۆی هێرشی کیمیایی بۆ سەر دۆما چەندین بنکەی سەربازی سووریایان مووشەک باران کرد.

ئەم وڵاتانە تاکوو ئێستە هیچ بەڵگەیەکیان سەبارەت بە ئەم هێرشە کیمیاییە لە دۆما بڵاو نەکردووەتەوە.

ڕووسیا چەندین جار داوای کرد تاکوو فەرمانبەرانی ڕێکخراوی قەدەغەی چەکی کیمیایی سەردانی دۆما بکەن، بەڵام بە هۆی ئاستەنگەکانی ئەمریکا ئەم سەردانە دوا کەوت، تاکوو دوێنێ دواجار گەیشتنە دۆما و بڕیار وایە لێکۆڵینەوە لە بابەتەکە دەست پێ بکەن.

News Code 18274

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 3 =