هەوڵی ئۆپزیسیۆنی تورکیا بۆ شکستی ئەردۆغان

ژمارەیەک لە نوێنەرەکانی پارتە ئۆپزیسیۆنەکانی تورکیا چوونە ڕیزی کەمپەینی شکستی سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە لە هەڵبژاردنەکانی بەردەمدا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئاسۆشەیتێد پرێس، نوێنەرەکانی پارتە ئۆپزیسیۆنەکان لە پەرلەمانی تورکیا بۆ شکستی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئەو وڵاتە هاوپەیمانیان ڕاگەیاند.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ژمارەیەک لە نوێنەرەکانی ئەو پارتانە لەوانە ١٥ نوێنەری پارتی کۆماری خواز جەهەپە بە دروشمی بووژاندنەوەی دیمۆکراسی چوونە ڕیزی کەمپەینی راستی میانەڕەوەوە بە ڕێبەرایەتی پارتی باش.

بە پێی پەسەند کراوی هەفتەی ڕابردووی پەرلەمانی تورکیا، هەڵبژاردنی پیش وەختی ئەو وڵاتە کە بڕیار بوو لە نۆڤەمبەری ٢٠١٩ بەڕێوە بچێت، ڕۆژی ٢٤ جوونی ئەمساڵ بەڕێوە دەچێت.

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی تورکیا چەند کاتژمێر دوای هەوڵی نوێنەرەکانی ئۆپزیسیۆن، ڕەوایی پارتی باشی پەسەند کرد و ڕایگەیاند ئەو پارتە لە ڕیزی ١٠ پارتی یاسایی بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنەکان دەبێت.

News Code 18272

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 7 =