ئەگەری هەیە حەماس ببێتە دەوڵەتی گشت گیری فەلەستین

ڕۆژنامەی ئەلحەیات بە گێرانەوە لە سەرچاوە ئاگادارەکان ڕاپۆرتی داوە کە لە ئەگەری بەڕێوە چوونی هەڕەشەکانی دەوڵەتی خۆ بەڕێوەبەری فەلەستین بۆ چوونە دەرەوەی دەوڵەتی نیشتمانی لە غەزە، حەماس هەوڵ دەدات بۆ پێکهێنانی دەوڵەتی گشت گیری فەلەستین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆژنامەی ئەلحەیات، حەماس بڕیاری داوە لە ئەگەری بەڕێوە چوونی هەڵەشەکانی دەوڵەتی خۆ بەڕێوەبەری فەلەستین بۆ چوونە دەرەوە لە ‌غەزە، ڕێگاکانی بەردەست بۆ ئیدارەی غەزە لێک دەداتەوە.

بە پێی ئەم هەواڵە ڕۆژنامەی ئەلحەیات بە گێڕانەوە لە سەرچاوە ئاگادارەکان ڕاپۆرتی داوە حەماس خەریکی لێک دانەوەی پێکهێنانی دەوڵەتی گشت گیر بە ناوەندێتی غەزە یا پێکهێنانی دەوڵەتی خۆجەییە. هاوکات لە گەل ئەم بابەتە زیاتر لە ١٠٠ ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانی فەلەستین لە پەیامێکدا بۆ سەلیم زەعنون سەرۆکی ئەو ئەنجومەنە داوای دواخستنی کاتی بەرێوە چوونی کۆبوونەوەی ئەو ئەنجومنە بۆ کاتێکی تریان کرد و جەختیان کردووە کە ئەو کۆبوونەوە پاش یەکگرتنی لایەنە فەلەستینییەکان بەڕێوە بچێت.

بەرپرسانی حەماس لە ڕاموڵڵا بە ڕۆژنامەی ئەلحەیاتیان وتووە کە خەریکی لێکدانەوە ڕێگاکانی بەردەم بۆ ئیدارەی غەزەین کە یەکێک لە ئەو ڕێگایانە پێکهێنانی دەوڵەتی گشت گیری فەلەستینیە و لە ئەگەری پێکهێنانی ئاوەها دەوڵەتێک لای ڕۆژاوا داگیرکراو دێتە ئەژمار و هەوڵ دەدرێت بۆ ئازاد کردنی.

مەحموود عەباس سەرۆکی دەوڵەتی خۆ بەڕێوەبەری فەلەستین پێشتر ڕایگەیاندبوو کە دوو ڕێکار لە بەردەم دەوڵەتی خۆ بەڕێوەبەری فەلەستین هەیە یا ئەوەی کە بەرپرسایەتی تەواوی غەزە لە ئەستۆ بگرێت یا ئەوەی کە بەرپرسایەتی ئیدارەی ئەو ناوچە بە تواوەتی بخاتە ئەستۆی حەماس. لە هەمان کاتدا جەختی کردبوو کە ئەگەری هەیە ئەنجومەنی نیشتمانی فەلەستین بڕیار بدات تا ئەنجومەنی یاسادانەری فەلەستین کە زۆرینەی ئەندامەکانی ئەندامی حەماسن، هەڵبوەشێنێتەوە.

لە هەمان پێوەندیدا بڕیارە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نیشتمانی فەلەستین بۆ یەکەم جار پاش ساڵی ١٩٨٨ لە ڕاموڵڵا بە بێ بوونی حەماس و جیهادی ئیسلامی بەڕێوە بچێت لە حاڵێدکدا کە بڕێ لایەنە فەلەستینییەکان وەکوو بەرەی خەڵکی ئازادی فەلەستین کە یەکێک لە بنەڕەتی ترین بەشەکانی ڕێکخراوی ئازدای بەخشە جەختی کردووە کە لە ئەو کۆبوونەوە ئامادە نابێت چونکوو فتح لە بڕیاردان دا بۆ بەڕێوە چوونی ئەو کۆبوونەوە تاک لایەنە بڕیارە داوە.

News Code 18271

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 10 =