پیاوی ژمارە ٢ی داعش لە سووریا کوژرا

سەرچاوەیەکی هەواڵگریی عێراق لە کوژرانی پیاوی ژمارەی ٢ی داعش لە کاتی هێرشی ئاسمانیی هێزە عێراقییەکان بۆ سەر خاکی سووریا هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "السومریه نیوز"، سەرچاوەیەکی هەواڵگریی عێراق ئاشکرای کرد کە لە میانەی هێرشی ئاسمانیی ئەم دواییەی هێزە عێراقییەکان بۆ سەر مۆڵگەگەلی سەرکردەکانی داعش لە ناو خاکی سووریا  بە هاوئاهەنگی لە گەڵ دەوڵەتی ئەو وڵاتە، پیاوی ژمارەی ٢ی تیرۆریستانی داعش بە ناوی "ئەبوو لوقمان سووری" کوژراوە کە بەرپرسی گواستنەوە و ئەندام گرتن بۆ ئۆپەراسیۆنی خۆکوژانە لە عێراق بووە.

ڕاشیگەیاند: ئۆپەراسیۆنی ئاسمانیی هێزە عێراقییەکان لە ناو خاکی سووریا پاش وەرگرتنی زانیاریگەلی ورد سەبارەت بە بەڕێوەچوونی دانیشتنی سەرکردەکانی داعش لە بینایەکی ناو خاکی سووریا، بەڕێوەچوو.

News Code 18269

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 14 =