هێرش بۆ سەر سووریا نایاساییە

سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی هێزە سەربازییەکانی ئێران وتی: هێرشی ئەم دواییەی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بۆ سەر سووریا نایاساییە، ئەوان بە هەناردە کردنی چەک پەرە بە شەڕ دەدەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، سەر لەشکەر محەمەد باقری، سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی هێزە سەربازییەکانی ئێران لە میانەی کۆنفڕانسی هێزە دەریاییەکانی جیهان لە ئەقیانووسی هێند لە تاران وتی: هیوادارم لەم کۆنفڕانسەی ئەمڕۆ بتوانین هەلی هاوکاری زیاتری هێزە دەریاییەکانی ۆڵاتانی تەنیشت ئەقیانووسی هێند بڕەخسێنین و لە داهاتوودا لە ئاستی جیهان پەرە بەم هاوکارییە سەربازیانە بدەین.

ئەو زیادی کرد: بێ گومان سیتمی دوو جەمسەری جیهان ڕووخاوە و هێزی نوێ لە ئاستی جیهان هاتوونەتە گۆڕەپانەکە و جیهان دەبێت بە پێی چەند جەمسەری سەر لەنوێ ڕێوچارەکانی دابڕێژرێتەوە و ڕێز لە مافی هەموو وڵاتانی جیهان بگیردرێت، بەڵام بەداخەوە برێک وڵات ئەم دۆخە نوێیە قبوڵ ناکەن و هەر بەم بۆنەوە لە هەموو جێگەیەک ئاژاوە دەنێنەوە.

سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی هێزە سەربازییەکانی ئێران وتی: ئەمریکا و چەند وڵاتێکی زلهێزی دیکە لە زۆربەی دەریاکانی جیهان هێزی سەربازیان بڵاو کردووەتەوە و بە زۆر لەدوای خۆسەپاندنن. ئەمریکا بە درووست کردنی داعش ڕۆژهەڵاتی ئاسیای تەواو لە شەڕەوە گلاندووە و پێبەندیش نییە بە ڕێککەوتنە جیهانییەکان کە بەرجام نموونە ڕوونەکەیەتی. 

ئەو زیادی کرد: ڕژیمی زایۆنی بەردەوام یاسا نێونەتەوەییەکان پێشێل دەکات و پەرە بە چەکی ناڤۆکی دەدات، ئەمریکا لە کردەوەیەکی دووفاقی دژی سیتمی بەرگری وڵاتانی دیکەیە و خۆی هێرشی نایاسایی کردە سەر سووریا ئەویش بە بیانووی بێ بنەمای هێرشی کیمیایی. ئەوان بە ناردنی چەک بۆ وڵاتانی ناوچەکە وەک عەرەبستان لە دوای پەرەدان بە شەڕن و پیلانی دابەش کردنی وڵاتانی ناوچەکە دەکێشن و ئاژاوەکان کۆتایی پێنایەت، نموونەکەیشی عێراق و سووریا.

باقری سەبارەت بە ئێران وتی: تاران هەرگیز سەر بۆ ئەم زۆرکاریانە ناچەمێنێتەوە و لە هەموو توانی خۆیشی بۆ یارمەتی دانی برا و دۆستەکانی لە جیهان ئامادەیە. ئێران لە تەنیشت ڕووسیا یارمەتی وڵاتانی سووریا و عێراقی لە شەڕی دژ بە تیرۆریستەکان داوە یارمەتی جێگیر کردنی ئاشتی و سەقامگیری داوە. 

ئەو سەبارەت بە ئەقیانووسی هێند وتی: ئەم نووچەیە لە ڕووی ژئۆپۆلیتکی و جوغڕافییەوە یەکجار گرنگ و ستراتیژە، ناوچەیەک کە ۲.۳ ملیار کەسی جیهانی تێدا نیشتەجێ بووە و کاریگەری جیهانی هەیە. هەرجۆرە گۆڕانکارییەک لە ئەمنیەتی ئەقیانووسی هێند کاریگەری بە سەر هەموو جیهاندا هەیە و هەرجۆرە مەترسییەکیش کێشە بۆ ناوچەکە و جیهان دروست دەکات.

سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی هێزە سەربازییەکانی ئێران وتی: ئەگەر وڵاتانی ئەم ناوچەیە ڕوانگەی هاوبەشیان سەبارەت بە دۆخەکە هەبێت دەتوانن کاریگەری باشیان لە سەر ئاستی جیهاندا هەبێت و لە دەرفەتەکان بە باشی سوود ببەن. گەر بۆچوونەکانیش ناکۆک بن دەبێتە هۆی لاوازی زیاتری وڵاتانی تەنیشت ئەقیانووسی هێند.

ئەو لە کۆتایدا جەختی کرد:بەستێن بۆ هاوکاری هاوبەش و سەربازی یەکجار زۆرە وەک شەڕی دژی تیرۆریستەکان و کێشە ئەمنییەکانی دیکە کە پێویستی بە سەداقەت و باوەڕ کردن بە یەکتری هەیە. هێزەکانی ئێران ئامادەن تاکوو لە ڕووی دژایەتی تیرۆر و قاچاخی کەل و پەل و کێشە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان هاوکاری وڵاتانی ناوچەکە بکات.

News Code 18268

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 1 =