لەماوەی یەک حەفتە ڕێکاری نوێ بۆ کێشەی کۆڵبەرەکان ڕابگەیەندرێت

وەزیری ناوخۆی ئێران لە جێگری پۆلیس داوای کرد تاکوو لە ماوەی یەک حەفتە کێشەی کۆڵبەرەکان لە شارە سنووریەکان تاوتوێ بکات‌ و ڕێکاری نوێ بخرێتە بەردەست.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، کۆبوونەوەی دۆخی بازاڕچە سنوورییەکانی ئێران دوێنێ یەکشەمە بە بەشداری عەبدول ڕەزا ڕەحمانی فەزلی وەزیری ناوخوی ئێران بەڕێوە چوو.

ئەو ئاماژەی بە کێشەی کۆڵبەرەکان کرد و وتی: دەوڵەت بەو گەڵاڵە نوێیەی لەم دواییە واژۆی کردووە لە دوای ئەوەیە کە چالاکی کۆڵبەرەکان لە پارێزگا سنوورییەکان ڕێکبخات.

ڕەحمانی فەزلی زیادی کرد: دەبێت بە پێی پلانێکی ورد کۆڵبەرە ڕاستەقینەکان بناسرێت و کێشەکانیان چارەسەر بکرێت. 

هەروەها وەزیری ناوخۆی ئێران لە جێگری پۆلیس داوای کرد تاکوو لە ماوەی یەک حەفتە بە هاوکاری بەرپرسانی پارێزگاکان کێشەی کۆڵبەرەکان لە شارە سنووریەکان تاوتوێ بکات‌ و ڕێکاری نوێ بخرێتە بەردەست.

لەم کۆبوونەوە پارێزگارەکانی سیستان و بەلوچستان، بوشێهر، کرماشان، ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، خوزستان و کوردستان بەشداریان کردبوو.

شایانی باسە، بڕێک لە بەندەکانی وەرەقەی ڕێکخستنی ئاڵ و گۆڕی کەل و پەلەکان لە بازاڕچە سنوورییەکان پێداچوونەوەی بۆ کرا.

News Code 18266

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 4 =