کاردانەوەی نتانیاهۆ بە قسەکانی وەزیری دەرەوەی ئێران

سەرۆک وەزیرانی ئیسڕائیل لە کاردانەوە بە قسەکانی وەزیری دەرەوەی ئێران پاگەندەی کرد: ئەو وەزیری دەرەوەی وڵاتێکە کە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی بۆ ئاسمانی ئێسڕائیل ناردووە.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە جروزالم پۆست، بنیامین نتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایۆنی لە کاردانەوە بە قسەکانی محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران پاگەندەی کرد:  ئەو وەزیری دەرەوەی وڵاتێکە کە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی بۆ ئاسمانی ئێسڕائیل ناردووە و مووشەک لە عەرەبستان دەگرێت.

سەرۆک وەزیرانی ئیسڕائێل لە درێژەدا وتی: هەروەها قسەی میانەڕوانەم لە ئەو بیستووە. لە نێوان لێدوانە میانەڕەوەکانی ئەو و کرداری سوپای پاسداران جیاوازی زۆر هەیە.

شایانی باسە کە وەزیری دەرەوەی ئێران لە میانەی گفتوگۆیەک ڕایگەیاند کە ڕژیمی زایۆنی یاسا نێونەتەوەییەکان پێشێل دەکات.

News Code 18265

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 1 =