ئەندامانی سوپای ئازاد عەفرین تاڵان دەکەن

ئۆپۆزیسیۆنی سووریا ڕایانگەیاند کە ئەندامانی تیرۆریستی سوپای ئازادی سووریا کە لە لایەن تورکیاوە پشتیوانی دەکرێن، بەردەوامن لە تاڵان کردنی عەفرین.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ئەلمەنار، ڕێکخراوی چاودێڕی مافی مرۆڤی سووریا ڕایگەیاند  کە ئەندامانی تیرۆریستی سوپای ئازادی سووریا کە لە لایەن تورکیاوە پشتیوانی دەکرێن، بەردەوامن لە تاڵان کردنی عەفرین.

ئەم ڕێکخراوەیە کە سەر بە ئۆپۆزیسیۆنی سووریایە ئاماژەی دا کە تیرۆریستەکانی سوپای ئازاد لە ناوچەی شەڕان لە باکووری عەفرین بە بیانۆی پەیوەندی لەگەڵ یەپەگە خەڵکی ناوچەکە لە ماڵەکانیان دەدەپەڕێنن.

تیرۆریستەکان لاوان و پیاونی ناوچەکە بە بیانۆی جۆراوجۆر ئەشکەنجە دەدەن و زیندانیان دەکەن، دواجار بە وەرگرتن پارە ئازادیان دەکەن.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ئۆپراسیۆنی گەڕان و پشکنینی ماڵی خەڵک لە عەفرین درێژەی هەیە.

شایانی باسە کە سوپای تورکیا دوای ٥٨ ڕۆژ بەرخۆدانی کوردی سووریا ناوچەی عەفرینی داگیر کرد.

دەوڵەتی سووریا ئەم هێرشەی بە پێشێلکاری یاسا نێۆنەتەوییەکان ناو بردووە و داوای کردووە تورکیا خاکی سووریا هەرچی زووترە چۆڵ بکات.

https://www.mehrnews.com/news/4278285/عناصر-ارتش-آزاد-منطقه-عفرین-را-غارت-می-کنند

News Code 18264

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 11 =