۱۰ نوێنەری کورد سەبارەت بە دۆخی سنوورنشینەکان ڕەخنەیان لە ڕۆحانی گرت

لە کاردانەوە بە داخستنی ڕێچکە سنوورەکان، ۱۰ نوێنەری کورد لە مەجلیسی شورای ئیسلامی ئێران نامەیەکی ڕەخنەئامێزیان ڕوو حەسەن ڕۆحانی بڵاو کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، لە کاردانەوە بە داخستنی ڕێچکە سنوورەکان لە لایەن دەوڵەتی حەسەن ڕۆحانییەوە، ۱۰ نوێنەری کورد لە مەجلیسی شورای ئیسلامی ئێران نامەیەکی ڕەخنەئامێزیان ڕوو حەسەن ڕۆحانی بڵاو کردەوە. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لەم نامەیە داوا کراوە هەرچی زووترە ڕێچکە سنوورییەکان بکرێنەوە و ئارامی بۆ شارە سنوورییەکان بگەڕێتەوە.

هەروەها ئاماژە کراوە: خەڵکی کوردستان لە ماوەی ٤۰ ساڵی شۆڕشی ئیسلامی ئەوەی لە دەستیان هاتووە بۆ پاراستنی ئێران کردوویانە و تەنانەت بوونە قوربانی چەکی کیمیایی هێرشی داگیرکاری سەدام حسەین. لە هەموو هەڵبژاردنەکان زیاترین بەشداریان بووە و بە پێی ئامارەکان زیاترین دەنگیشیان بە خودی، سەرۆک کۆماری ئێستە، بەڕێز حەسەن ڕۆحانی داوە.

لە درێژەدا جەخت کراوە: بەڵام سەرەڕای هەموو ئەمانە ئێستە دەبینین کە بە بیانۆی جۆراوجۆر ڕێچکە سنوورییەکان لە لایەن دەوڵەتی ئێوەوە دادەخرێت کە خەڵکی کورد زیاترین دەنگی بە ئێوە داوە. نە یاسا و نە شەرعیش مۆڵەت بە کەس نادات کە وەها سەر سفرەی خەڵکی هەژاری سنوورەکان خاڵی بکرێت.

لە کۆتایی ئەم نامەدا هاتووە: ئێمە وەک نوێنەرانی خەڵکی کورد لە ئێران داوا کە سەرۆک کۆمار و ئەنجومەنی باڵای ئەمنیەتی نەتەوەیی هەرچی زووترە ڕێچکە سنوورییەکان بکاتەوە و کێشەی ئابووری خەڵک لە سنوورەکان چارەسەر بکرێت.

جەلال مەحموودزاده، سەید ئەحسەن عەلەوی، عەلی محەمەد مورادی، مەنسوور مورادی، ڕەسووڵ خزری، سەید مەهدی فەرشادن، محەمەد قەسیم عوسمانی، موحسن بیگلەری، شەهاب نادری، عەبدول کەریم حسەین زاده و جەلیل رحیمی ئەم نامەیان واژۆ کردووە.

News Code 18261

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 5 =