هێزی ئاسمانی عێراق لە دەرەوەی سنوورەکانیش هێرش دەکاتە سەر تیرۆریستان

سەرۆک وەزیرانی عێراق بە ئاماژە بە ڕۆڵی کارای هێزی ئاسمانیی وڵاتەکەی لە پێکان و کردنە ئامانجی داعش لەو وڵاتەدا، ڕایگەیاند: هێزی ئاسمانی عێراق لە دەرەوەی سنوورەکانیش هێرش دەکاتە سەر تیرۆریستان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "النشره"، حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: هێزی ئاسمانیی ئێمە پێوشوێنی تیرۆریستان لە دەرەوەی سنوورەکانیش هەڵدەگرێت.

ڕاشیگەیاند: هێزی ئاسمانی پاڵپشتی و داکۆکی‌کەر و هاوبەشی سەرەکی لە سەرکەوتن بە سەر تیرۆریستان و گەڕانەوەی ئاسایش و سەقامگیری بۆ عێراقە.

عەبادی وێرای پیرۆزبایی هەفتا و حەوتەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی هێزی ئاسمانیی عێراق لە فەرماندە و کارگێڕان و کادیرەکانی ئەو هێز، وتی: بێ شک هێزی ئاسمانی ڕۆڵێکی بەرچاوی بووە لە سەرکەوتن بە سەر تیرۆریزم و دابین کردنی پاڵپشتی ئاسمانی بۆ هێزە ئۆپەراسیۆنیەکانی دیکەی عێراق.

سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی لەوەش کرد: هێزی ئاسمانی لە ئێستادا پێوشوێنی تیرۆریستان هەڵدەگرێت و بۆ دابین کردنی ئاسایشی وڵات لە دەرەوەی سنوورەکانیش زەبری کوشەندەی لە تیرۆریستان دەدات.

وتیشی: هێزی ئاسمانی ئێمە بە هەڵسووڕانی ئێستا و ڕابردوو و داهاتووی خۆی بۆتە هۆی سەرووڕمانی جیهان و سەربەرزیی هەموو عێراقییەکان و ئەوڕۆ خۆشحاڵین کە هێزی ئاسمانی پێگەی ڕابردووی خۆی بە دەست هێناوەتەوە.

News Code 18260

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 13 =