ڕێبەری ڕێزی لە هەڵوێستەکانی فەرماندەی ئەرتەشی ئێران گرت

ڕێبەری باڵای ئێران وتیان: فەرماندەی ئەرتەش وتەیەکی زۆر باشیان لەبارەی یەکگرتوویی هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە وتووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەمە ۲ی گوڵان لەگەڵ فەرماندەی گشتی ئەرتەش و ژمارەیەک لە فەرماندەکانی هێزی زەوینی دیداریان کرد.

ڕێبەری لەم دیدارەدا جەختیان کرد: پێشکەوتنەکان دەبێ بەردەوام بێت تا ئەرتەشی سبەینێ لە ئەرتەشی ئەمڕۆ باشتر، بەهێزتر، کارامەتر و شۆڕشی تر بێت.

ئایەتوڵڵا خامنەیی هەروەها ڕایانگەیاند: داوا لە ئێوە گەنجانی بەڕێز دەکەم، هەموو توانایی، هەوڵ و دەفرایەتی مڕۆڤی خۆتان بەکار بێنن بۆ بەرەوپێش چوونی ئەرتەش.

فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە ڕێزگرتن لە هەڵوێستە شۆڕشی و یەکگرتووانەکانی ئەمیر سەرلەشکەر مووسەوی فەرماندەی گشتی ئەرتەش، زیادیان کرد: بەڕێز سەرلەشکەر مووسەوی سەرەڕای دڵبەستەیی وپابەندی ڕۆحی بە ئەرتەش کە پاراستن و سووربوون لەسەری پێویستە، وتەیەکی زۆر باشیان  سەبارەت بە یەکگرتوویی هێزە چەکدارەکانی ئێران وتووە کە نیشانەی عەقڵیەتی بەڕێوەبرەری و سەفای دەروونیە و زیاتر ئەرتەشی لە چاوی خەڵکدا گەورە کردەوە.

News Code 18258

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 7 =