یەکگرتوویی عێراقییەکان بووە هۆی شکستی داعش

سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند کە یەکگرتوویی عێراقییەکان بووە هۆی شکستی تیرۆریستەکانی داعش لە عێراق.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: یەکگرتوویی عێراقییەکان بووە هۆی شکستی داعشیەکان. دایکان، ژنان و خوشکانی عێراقی ڕۆڵی زۆر گرنگیان لە پشتیوانی کردن و ورە بەخشین بە هێزەکانی عێراقدا هەبوو.

عەبادی ڕوو لە لاوانی عێراقی جەختی کرد: ئێوە ڕۆڵی گەورە و گرنگتان لە سەرکەوتنی عێراق و ڕزگار کردنی وڵاتەکەتان لە دەستی تیرۆریستەکانی داعشدا هەبوو. لاوانی عێراقی نابێت پەیوەندیان بەو گرووپە بیانیانەوە هەبێت کە دژی عێراقن.

ئەو زیادی کرد: لاوانی عێراقی دەبێت ڕۆڵی سەرەکیان لە دروست کردنی عێراق و کۆمەڵگاکەیاندا هەبێت و کاری باش سەبارەتبەم پرسە گرنگە ئەنجام بدەن.

News Code 18257

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 8 =