دۆزینەوەی گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە ڕەقەی سووریا

سەرۆکی ئاوەدان کردنەوەی شاری ڕەقە لە دۆزینەوەی گۆڕێکی بە کۆمەڵی خەڵکی سڤیل کە لە لایەن داعشییەکانەوە کوژاون، هەواڵی داوە.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە یەمول سابع، عەبدۆڵا عەریان، سەرۆکی لێژنەی ئاوەدان کردنەوەی شاری ڕەقە ڕایگەیاند کە تاکوو ئێستە لانی کەم ٥۰ تەرم لەم گۆڕە بە کۆمەڵە دۆزراوەتەوە کە خەڵکی سڤیلن.

ئەو زیادی کرد: گۆڕەکە نزیک بە ۱٥۰ بۆ ۲۰۰ تەرمی تێدایە کە زۆربەیان خەڵکی سڤیلن.

ئەم گۆڕە بە کۆمەڵە لە نزیک نەخۆشخانەیەک دۆزراەتەوە کە ناوەندی جێگیر بوونی تیرۆریستەکانی داعش بووە.

شایانی باسە کە پێشتریش چەند گۆڕێکی بە کۆمەڵ کە خەڵکی سیڤیلی تێدا بووە و لە لایەن داعشەوە کوژرا بوون لە ڕەقە دۆزراوەتەوە.

News Code 18256

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 14 =