سەدان هاووڵاتیی هەرێمی کوردستان بەرەو سیدەکان رێپێوانیان کرد

سەدان هاوڵاتیی هەرێمی کوردستان لە هەشت شار و شارۆچکەوە بە مەبەستی شەرمەزارکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر خاکی هەرێم، بەرەو سیدەکان رێپێوانیان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە شارپرێس، هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان لە دژی هێرش و دەستدرێژییەکانی دەوڵەتی تورکیا بەرەو سیدەکان کە بەردەوام لە لایەن سوپای تورکەوە بۆردومان دەکرێت، رێپێوانیان کرد.

بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتە، جەماوەرێکی زۆر لە هاووڵاتیانی کوردی دانیشتووی شارەکانی سلێمانی، هەولێر، ڕانیە، قەڵادزێ، شارەزوور، کەرکوک، کەلار و قەندیل بەشداری ئەو رێپێوانە بوونە و پاش بە یەکگەیشتنەوە لە گوندی باڵەیانی سەر بە شارەدێی قەسرێ-ی سەربە شارۆچکەی چۆمان، کاروانێکی هاوبەشیان پێکهێنا.

سەرچاوەگەلی خۆجێی باس لەوە دەکەن کە هاووڵاتیانی هەرێم پاش یەکگرتنەوە، رێپێوانەکەیان بەرەو سیدەکان درێژە پێداوە، بەڵام لە خاڵی پشکنینی شارۆچکەی قەسرێ لە لایەن ئاسایشی پارتییەوە ڕێگرییان لێکراوە.

بەشداربووانی ئەو رێپێوانە ڕایانگەیاندووە کە پاش ڕێگریی ئاسایش، لە پشتی خاڵی پشکنینی قەسرێ گردبوونەتەوە و چاوەڕوان دەکرێت لەوێ کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانی ئەنجام بدەن.

شایانی باسە، سوپای تورکیا لە ماوەی حەوتەکانی ڕابردوو بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی هێزەکانی پەکەکە تا قووڵایی ٦٠ کیلۆمەتریی خاکی هەرێم  پێشڕەوی کردووە و بە هۆی ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی و زەوینییەکانی لەو ناوچانە وێرای زیان گەیاندن بە ژێرخانەکان و شوێنی نیشتەجێتیی خەڵکی، دەیان  گوند چۆڵ بووە و چەندین کەسیش بە هۆی ئەو هێرشانە گیانی خۆیان لە دەست داوە.

News Code 18255

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 12 =