کوردستانییەکانی ٩٢٥٠ گیانبازیان پێشکەشی شۆڕشی ئیسلامی کردووە

بەڕێوەبەری گشتیی بنیاتی شەهید و کاروباری ئیسارگەرانی کوردستان وتی: خەڵکی ئەو پارێزگایە بۆ پاراستنی ئاو و خاکی وڵاتەکەمان، ٩ هەزار و ٢٥٠ گیانبازیان پێشکەشی شۆڕشی ئیسلامی کردووە.

بە ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، ڕەزا نەجەفی ئەمڕۆ یەکشەممە لە میانەی دیداری گیانبازانی کوردستانی لە گەڵ نوێنەری وەلی فەقێ لە پارێزگا بە بۆنەی رۆژی گیانباز، وتی: خەڵکی کوردستان ٩ هەزار و ٢٥٠ گیانبازیان پێشکەشی شۆڕشی ئیسلامی کردووە کە ئاستی گیانبازیی زیاتر لە ٤ هەزار کەسیان لە سەرووی ٢٥ لە سەدە.

ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە ٢ هەزار و ٦١٠ کەس لە گیانبازانی پارێزگا لە یاسای دامەزرانی کاری بەهرەمەندن، ڕایگەیاند: ٣٣ هەزار و ٥٢٣ کەس لە گیانبازانی کوردستانی لە ژێر چاوەدێری و سەرپەرەشتیدان.

نەجەفی سەرەکی‌ترین کەڵکەڵەی گیانبازانی پارێزگای دەرمان و دامەزران زانی و ڕاشیگەیاند: سەرەڕای هەوڵی زۆری ئەنجام دراوە بۆ پێدانی وام و یارمەتیی دامەزرانی کاری بە کۆمەڵگای گیانبازان، هێشتا هەزار و ٢٥٥ کەس لە گیانبازان و بە تایبەت منداڵانیان بێکارن.

بەڕێوەبەری گشتیی بنیاتی شەهید و کاروباری ئیسارگەرانی کوردستان لە کۆتاییدا بە ئاماژە بەوەی کە پلە و پێگەی گیانبازان کەمتر لە شەهیدان نییە، جەختی کرد: ئەو کەسانە لە ماوەی ژیانی خۆیاندا ئێش و ڕەنجێکیان کێشاوە کە یەنیا خودای مەزن دەتوانێ جەزای ئەو لە خۆبوردووییەیان بداتەوە.

News Code 18253

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 10 =