بانگەوازی ۱۳مین فستیڤاڵی شانۆی سەرشەقامی مەریوان بڵاو کرایەوە

بانگەوازی ۱۳مین فستیڤاڵی شانۆی سەرشەقامی مەریوان بڵاو کرایەوە و لاینگرانی ئەم هونەرە دەتوانن تاکوو یەکی جۆزەردان بەرهەمەکانی خۆیان بۆ دەبیرخانەی ئەم فستیڤاڵە بنێرن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە دەبیرخانەی شانۆی سەرشەقامی مەریوان، ۱۳مین خولی فستیڤاڵی نێونەتەوەیی شانۆی سەرشەقامی مەریوان لە خەرمانانی ئەمساڵ لە مەریوان بەڕێوە دەچێت.

ناوەڕۆکی ئەم خولەی ڤستیڤاڵەکە ئازادە و بەشداری سیاسی و کۆمەڵایەتی خەڵک لە گەشەی وڵات بەشی تایبەتی فستڤاڵەکەیە. هەروەها فستڤاڵەکە پێشوازی دەکات لە ناوەڕۆکی شار و شارۆمەندی، ژینگە، سامانە سروشتییەکان و پەرە دان بە ئاشتی و پێکەوە ژیان پێشوازی دەکات.

بەشی سەرەکی فستڤاڵەکە بەشی کێبەرکێی ئێرانە کە تێیدا ۲۰ شانۆ هەڵدەبژردرێت و پێکەوە کێبەرکێ دەکەن. هەموو شانۆ وەرگیراوەکان ۳ ملیۆن بۆ ٥ ملیۆن یارمەتی دیزاین و هتد وەردەگرن.

لانی ٥ شانۆش بۆ نمایشی گشتی هەڵدەبژێردرێت کە ناوەڕۆکی شاریگەریان هەبێت.

بەشی شانۆ ئائینی و سونەتییەکان یەکێکی دیکە لە بەشەکانی ۱۳مین خولی فستیڤاڵی شانۆی سەرشەقامی مەریوانە. لەم بەشە کە شانۆکان پێکەوە ڕکابەری دەکەن، شانۆکان دەبێت لە نەریتە کۆن و سونەتیەکانی هەموو ناوچەکانی ئێران وەرگیرا بێت. لەم ٥ شانۆ بۆ ڕکابەری کردن و نمایش هەڵدەبژێردرێن.

بەشی نێونەتەوەیی فستیڤاڵەکەش بانگهێشت کردنی گرووپە شانۆییەکانی وڵاتانی دیکەی جیهان بۆ نمایش کردنی بەرهەمەکانیان لە مەریوان لە خۆ دەگرێت..

هەروەها لە بەشی منداڵاندا ٤ شانۆ نمایش کردن وەر دەگیردرێت کە کێبەرکێ ناکەن و نمایش دەکرن و ئامانج لەم کارەش پەرەدان بە کاری شانۆی مناڵانە.

هەروەها وەک ساڵانی ڕابردوو لە تەنیشت فستیڤاڵەکە چەندین ڤۆرکشاپ سەبارەت بە شانۆی سەرشەقام بەڕێوە دەچێت.

News Code 18252

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 8 =