عەرەبستان زیارەتی ئەشکەوتی حەرا و کێوی نووری قەدەغە کرد

وەزارەتی حەج و عومرەی عەرەبستان زیارەتی زیارەتکارانی "بیت الله الحرام" بۆ کێوی نوور و ئەشکەوتی حەرا قەدەغە کرد.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ماڵپەڕی سعوودی سەبەق، وەزارەتی حەج و عومرەی عەرەبستان زیارەتی زیارەتکارانی "بیت الله الحرام" بۆ کێوی نوور و ئەشکەوتی حەرا قەدەغە کرد.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، وەزارەتی حەج و عومرەی عەرەبستان بە سەرجەم ئەو ڕێکخراوە و کۆمپانیانەی سەبارەت بە حەج ئیش دەکەن، ڕایگەیاند، ڕێگە بە زیارەتکارانی ماڵی خودا نادەن تاکوو سەردانی کێوی نوور و ئەشکەوتی حەرا بکەن ودەبێت بەرنامەکانیان بگۆڕن.

عەبدولعەزیز وەزان، جێگری وەزارەتی حەج و عومرەی سعوودییە پاگەندەی کرد: ئەم بڕیارە بۆ تەندروستی زیارەتکارەکان و بەرگرتن بە بڕێک خەلافی شەرعی گیراوە.

ئەو زیادی کرد: جێگەی زۆر بەرز بوونی هەیە کە ڕەنگە ببێتە هۆی لە هۆش چوون و کەمی ئۆکسیژێن و ئەمەش ببێتە هۆی کەوتنە خراوەی زیارەتکارەکان لە کێو.

شایانی باسە کە کێوی نوور لە ٤ کیلومەتری باکووری شاری مەکە و لە تەنیشت ڕێگەی مەشعەر مەنا بۆ عەرەفاتە. ئەشکەوتی حەرا لە باڵاترین شوێنی کێوەکە دایە و ساڵانە هەزاران موسوڵمان لەم ئەشکەوتە زیارەت دەکەن.

News Code 18250

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 10 =