سەعید مورتەزەوی دەستگیر کرا

سەعید مورتەزەوی داواکاری پێشووی ڕێکخراوی داد لە پارێزگای تاران دەستگیر کرا.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، سەعید مورتەزەوی داواکاری پێشووی ڕێکخراوی داد لە پارێزگای تاران دەستگیر کرا

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، داواکاری پێشووی پارێزگای تاران دەستگیر بووە و پڕۆسەی ڕەوانە کردنی مورتەزەوی بۆ زیندان لە حاڵی ئەنجام بوون دایە.

شایانی باسە کە مورتەزەوی لە دوو کەیسی بە ناوی کەهریزەک و بیمەی کۆمەڵایەتی ئێران تاوانبار ناسراوە. لە کەهریزەک چەند لاوێک کوژراون و تۆمەتی بەشداری کردنی ئەم کەسە لە کوشتنی ئەم چەند شارۆمەندە ئێرانییە خراوەتە پاڵی، دادگای ئێران لە سەر ئەم بابەتە سزای دا، بەڵام چون بنەماڵەی کوژراوەکان ڕەزایەتیان دا، قەساس نەکرا.

مورتەزەویلەم کەیسە بە بەشداری کردن لە کوشتنی بە ئەنقەست تاوانبار کرا و دادگا ٥ ساڵ زیندانی بۆ بڕیەوە بەڵام لە داداگای پێداچووەنەوە ئەم حوکمە بۆ دوو ساڵ کورت کرایەوە.

News Code 18247

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 3 =