کوژرانی ژمارەیەک لە سەرکردەکانی داعش

هێزەکانی سوپای سووریا توانیان ژمارەیەک لە سەرکردەکانی داعش لە حەجەروئەسود لە باشووری دیمەشق بکوژێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلعالەم، هێزە سوورییاییەکان درێژە دەدەنە بوردمان کردنی ناوچە ژێر دەستەکانی تیرۆریستەکان لە ناوچەی حەجەرولئەسود لە باشووری دیمەشق و بڕێ هەواڵەکان باس لە کوژرانی بڕێ لە سەرکردەکانی داعش لە باشووری دیمەشق دەکەن.

سوپای سووریا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هێرشێکی قورسی دژی ناوچە و حەشارگەکانی گرووپە تیرۆریستییەکانی داعش و نوسرە دەست پێکرد و هەروەها هوماری چەک و تەقەمەنی و هێڵی فریاکەوتنی تیرۆریستەکانی لە ناوچەکە کردە ئامانج و ئۆپراسیۆنەکە تا ڕیشەکێش کردنی تیرۆریزم لە غوتەی ڕۆژاوایی دیمەشق درێژەی هەیە.

بڕێ چالاکنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش ئشکرایان کرد کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا ژمارەیەک سەرکردەی داعش لە باشووری دیمەشق کوژران؛ هێزی ئاسمانی سووریا توانی ئەبوهاشم خابوری ئەمیری داعش لە ناوچەکە و ئەبو عەلی نەفشە یەکێک لە سەرکردەکانی ئەو گرووپە تیرۆریستییە و هەروەها بەرپرسی بەشی دارایی داعش و ژمارەیەک تر سەرکردە بکوژێت.

News Code 18246

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 8 =