ئەگەری بەشداری نەکردنی کورد لە هەڵبژاردنی عێراق

نوێنەرێکی یەکێتی نیشتمانی لە پارلمانی عێراق ڕایگەیاند کە کورد لە جێگەی پۆستی سەرۆک کۆمار، داوای پۆستی سەرۆکایەتی پارلمانی عێراق دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ئێس ئێن ئێن، بە پێی زانیارییەکان هەرێمی کوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ داهاتووی‌ عێراقق له‌بری‌ پۆستی‌ سه‌رۆک كۆمار داوای‌ پۆستێكی‌ دیكه‌ ده‌كات و په‌رله‌مانتارێكی‌ كوردیش ئه‌و پۆسته‌ ئاشكرا ده‌كات، هاوكات مه‌ترسیه‌كی‌ گه‌وره‌ش ڕاده‌گه‌یه‌نێت و ده‌ڵێت: مه‌ترسی له‌ ده‌ست دانی‌ ۲۱ كورسیمان هه‌یه‌.

دوکتور تاڤگه‌ محه‌مه‌د په‌رله‌مانتاری كورد له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ڕاگه‌یاند: ئێستا پێكهاته‌ی‌ شیعه‌ بانگه‌شه‌ بۆ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی زۆرینه‌ ده‌كات  بۆ دوای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان.

ئەو زیادی کرد: جگه‌له‌وه‌ كورد داوا ده‌كات له‌پێكهێنانه‌وه‌ی‌ كابینه‌ی‌ حكومه‌تدا، پۆستی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران وه‌ربگرێت له‌بری‌ سه‌رۆک كۆمار.

هەروەها ئاشکرای کرد: ئێستا كورد  ۶۵ كورسی په‌رله‌مانی‌ هه‌یه‌، به‌ڵام مه‌ترسیه‌كه‌ له‌وه‌ دایه‌ كه‌ ۲۱ كورسی كورد له‌ناوچه‌ دابڕێندراوه‌كان له‌ به‌رده‌م مه‌ترسییه‌كی‌ گه‌وره‌ و له‌ ده‌ست داندایه‌.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ كورده‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد، پێشتر كورد وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ عێراقی پێدرابوو كه‌ پۆستێكی‌ فەرمییە، له‌دوا كابینه‌ی‌ حكومه‌تیشدا  پۆستی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی پێدرا كه‌ له‌نێو كورددا ئه‌و پۆسته‌ پشكی‌ پارتی‌ دیموكراتی كوردستان بوو.

ئه‌و جەختی کرد: بۆ دوای‌ هه‌ڵبژادنه‌كان و پێكهێنانه‌وه‌ی‌ كابینه‌ی‌ حكومه‌ت، مه‌رج نییه‌ كورد پۆستی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی عێراق وه‌ربگرێته‌وه‌ به‌ تایبه‌ت كه‌ گۆڕانكاری له‌ پۆسته‌ وه‌زارییه‌كاندا ده‌كرێت.

تاڤگە محەمەد لە کۆتایدا ئاماژەی دا: له‌سه‌ر بنه‌مای‌ ژماره‌ی‌ كورسیه‌كان پۆستی وه‌زاره‌ته‌كان  دابه‌ش ده‌كرێت و پێكهاته‌ی‌ كوردیش ده‌توانێت پێداگریی بكات له‌ وه‌رگرتنه‌وه‌ی‌ ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی‌ كه‌ له‌ كابینه‌ی حكومه‌تی‌ عێراقدا گرنگن به‌تایبه‌ت به‌ر له‌دابه‌ش كردنه‌وه‌ی‌ پۆسته‌كان له‌ نێوان هه‌رسێ پێكهاته‌ی‌ كورد، شیعه‌و سوننه‌دا.

News Code 18244

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 14 =