ڕاپۆرتی مافی مرۆڤی ئەمریکا سیاسی و بە ڕق و قینەوە نووسراوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە ڕاپۆرتی مافی مرۆڤی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند: ڕاپۆرتی مافی مرۆڤی ئەمریکا لە سەر ڕق و تۆڵە سەندنەوە نووسراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، بەهرام قاسمی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە ڕاپۆرتی ساڵانەی مافی مرۆڤی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند: تاران ئەم ڕاپۆرتەی ئەمریکا، بە تایبەت بەشەکانی سەبارەت بە ئێران بە کارێکی ناڕاست دەزانێت کە لە سەر بنەمای ڕق و کینە و تۆڵە سەندنەوە نووسراوە،دیارە کە ئامانجی سیاسی هەیە کە وێنەیەکی پێچەوانەی لە وڵاتەکەی ئێمە نیشان داوە.

ئەو زیادی کرد: دەوڵەتی ئەمریکا بە پێی ڕاپۆرتە نێونەتەوەییەکان خۆی گەورەترین پێشێلکاری مافی مرۆڤە و تەنانەت لە لایەنی پێشێلکاری مافی مرۆڤ وەک زایۆنییەکن و وڵاتانی دیکتاتۆری دیکەش پشتیوانی دەکات. ئەو وڵاتانەی کارەساتەکانی ناوچەکەیان لە ئەستۆیە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆتایدا هوکات لەگەڵ ئیدانە کردنی تۆمەتە بێ بنەما و ناڕاستەکانی ئەمریکا جەختی کرد: باشتر وایە دەوڵەتی ئەمریکا لە جێگەی دەستێوەردان و هەڵسەنگاندنی مافی مرۆڤ لە جیهان، هەرچی زووترە پشتیوانی لە بنەماکانی مافی مرۆڤ لە ئەمریکا بکات و دژی پێشێل بوونی مافی مرۆڤ لە لایەن هاوپەیمانەکانی خۆیەوە کاردانەوەی هەبێت.

News Code 18242

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =